وه‌زیرى ته‌ندروستى:هه‌ر بریندارێك پێویستى به‌چاره‌سه‌رهه‌بێـت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولاتى ده‌كه‌ین
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى بریندار ره‌وانه‌ى توركیا ده‌كرێت
وه‌زیرى ته‌ندروستى:هه‌ر بریندارێك پێویستى به‌چاره‌سه‌رهه‌بێـت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولاتى ده‌كه‌ین
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وپێشمه‌رگه بریندارانه‌ى كه‌له‌به‌ره‌كانى به‌رگرى له‌خاكى كوردستان برینداربونه بریاره له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى داهاتوو ژماره‌یه‌كیان ره‌وانه‌ى توركیا بكرین كه‌له‌هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ریان نیه.
ئه‌مرۆ دووشه‌مه 30-6-2014 له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى پێشمه‌رگه برینداره‌كانى بۆنه‌خۆشخانه‌كانى توركیا پشت راستكرده‌وه و راى گه‌یاند دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك و داواكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بریندارانه‌ى له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نیه، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌تایبه‌ت جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى نیشاندا به ناردنه‌ده‌روه‌یان و گرته‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆیان، وه‌زیرى ته‌ندروستى وتیشى دواى كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ل كونسولى توركیا له‌هه‌رێم تاوتێى ئالیتى ناردنه‌وه‌ى برینداره‌كان كرا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نیه، راشى گه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌واوى هه‌ولى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر بۆپاراستنى بارى ته‌ندروستیان و دابین كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆیان كه‌به‌هۆى به‌رگرى كردن له‌ئازادى و دیموكراسى و خاكى كوردستان برینداربونه. له‌به‌شێكى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تائێستا پێنج له‌برینداره‌كان پێویستان به‌چاره‌سه‌رهه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى وولات.