وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى پرۆژه ته‌ندروستیه‌كانى كۆڵییه‌وه
به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له گرفت و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان ئه‌مرۆ دووشه‌مه 17-2-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت كۆبوه‌وه،
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه باس له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆژه ته‌ندروستیه‌كان كرا به‌تایبه‌ت دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و دابین كردنى پێداویستى پزیشكى، هه‌روه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى راگه‌یاند پێویسته پرۆژه‌كان له‌كاتى خۆیدا ته‌واوبن بۆئه‌وه‌ى به‌باشترین شێوه بكه‌وێته خزمه‌ت هاوڵاتیان،
وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت پێشه‌نگ بین له گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانمان و رازى كردنى داواكارى هاوڵاتیان، له‌رێگه‌ى خستنه‌گه‌رى ده‌ستى پسپۆرى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و باشتركردنى ره‌وشى بنیاتى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان.
دواتر به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرۆژانه كرد له‌له‌ئێستادا له‌بوارى دیزاین و جێبه‌جێ كردندان،
و داواشى له‌ئه‌ندازیارانكرد به‌دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان رابپه‌رێنن و به‌باشترین خزمه‌ت گوزارى پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكه‌ن له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌ى كوالێت به‌رز.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت