وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ حاله‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئیفلیجى مندالان تۆمارنه‌كراوه‌


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ حاله‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئیفلیجى مندالان تۆمارنه‌كراوه‌
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى دایه‌ ووڵاتان له‌باره‌ى بڵاوبونه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئیفلیجى مندالان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رێوشوێنى پێویستى ده‌گرێته‌به‌ر و وه‌زیرى ته‌ندروستیش داواله‌دایكان و باوكان ده‌كات منداله‌كانیان بكوتن، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى له‌رێگه‌ى تیمى پزیشكى و شاره‌زایان هۆشیارى و رێنمایى تایبه‌ت به‌ عومره‌كاران ده‌دات.
به‌پێى ئامار و راپۆرته‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان بونه‌ته‌قوربانى و به‌هه‌زارن هاوڵاتى تر توشى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بونه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت تائێستا هیچ حاله‌تێكى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێم تۆمارنه‌كراوه‌ سه‌ربارى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌وولاتى سعودیه‌ و بونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیانى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى حه‌ج و عومره‌،
له‌باره‌ى سه‌رهه‌ڵدان و هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت بۆبه‌رگرتن له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان كه‌رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى داوه‌ به‌بڵاوبونه‌وه‌ له‌وولاتى سوریا و تۆماركردنى یه‌ك حاله‌ت له‌شارى به‌غدا، د.ریكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وتى ته‌واوى ئاماده‌كارى كراوه‌ به‌تایبه‌ت گه‌رانى تیمى گه‌رۆك و بونى پزیشكى تایبه‌ت له‌بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان بۆئه‌وه‌ى مندلان بكوتن، راشى گه‌یاند داوامان له‌دایكان و باوكانه‌ له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌لمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵه‌كانیان بكوتن بۆئه‌وه‌ى دوربن له‌ئیفلیجى كه‌سالانێكى زۆره‌ له‌هه‌رێم و عێراق تۆمارنه‌كراوه‌.
ڤایرۆسى كۆرنا و نه‌خۆشى ئیفلیجى به‌یه‌كیك له‌نه‌خۆشیه‌كانى درێژخایه‌ن له‌قه‌له‌م ده‌درێت و به‌پێى ئامار و راپۆرته‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ مه‌ترسى بڵاوبنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانى لێده‌كرێت، بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى نوسراوى فه‌رمى داواى له‌وه‌زاره‌تى ئاوقاف وكاروبارى ئاینى كردوه‌ رێنماى و هۆشیارى پێویست بگه‌یه‌نێته‌ حاجیان و عومره‌كانى هه‌رێم له‌سعودیه‌.