وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

راگه‌یاندنێك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی


راگه‌یاندنێك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
په‌یره‌وكردنى سیسته‌مى پاداشت و سزا:.
  گشتاندنێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواده‌كات له‌ سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕی ده‌زگا ته‌ندروستی یه‌كان به‌ گشتاندنی ژماره‌ (9419) له‌ (  3/6/2015)، كه‌ نابێت هیچ پزیشك و كارمه‌ندێك شوێنی كاری خۆی به‌ جێ بهێڵێت تاوه‌كو به‌دیله‌كه‌ى دێت، چونكه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستی هه‌ستیاره‌ و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و رووداوی ناخۆش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت ده‌وام به‌ وه‌رگرتن بێت و كه‌س شوێنى خۆی به‌جێ نه‌هێڵێت تاوه‌كو به‌دیله‌كه‌ى دێت.
به‌داخه‌وه‌ دوێنێ له‌ كاتژمێر (1:30)ى شه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ى (رانیه‌) په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردین و حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌ روویدابوو، بۆیه‌ دواى چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌و كردنی  سیسته‌می ده‌ست خۆشی و سزا ، ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ نه‌هاتۆته‌ ده‌وام سزای بڕینی (5) رۆژ مووچه‌ى بدرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌شی كه‌ ده‌وامی به‌ جێ هێشتووه‌ سزای (سه‌رنج راكێشان) بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچی یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆره‌ و پزیشكی نیشته‌جێ ى دێرین كه‌ له‌ شوێنیان چونه‌ته‌ ده‌وام سوپاس و پێزانین-یان پێ ده‌درێت.