ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژوه وانان له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژوه وانان له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و
موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ،
هیوای مانگێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و ته‌ندروست بۆ گشت موسڵمانان و
هاووڵاتیانی كوردستان ده‌خوازین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ته‌ندروستی یه‌كی
باش له‌و مانگه‌دا به ڕۆژوو ببین و خۆمان به‌دوور بگرین له ڕه‌فتاری
خۆراكی هه‌ڵه كه زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت ، داواكارین له
موسڵمان
- :ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنمایی یانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن
دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه -
دووركه‌وه له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه-
دووركه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر ( خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو-
دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه به تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو-
دوور كه‌وه له‌زۆر خواردن له كاتی پارشێو و به‌ربانگ -
دووركه‌وه له‌خۆراكی تیژ -
دووركه‌وه له جگه‌ره كێشان -
كاته‌كانت ڕێك بخه و به باشی دابه‌ش بكه بۆ خوداپه‌رستی ،
پشوودان و خه‌وتن ، وه‌رزشی سووك ، كاركردن و چاڵاكیه‌ئاسایی یه‌كانی تر.
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ رۆژ و شكاندن
-
هه‌وڵبده خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت ، هه‌موو
سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی تێدابێت وه‌ك پرۆتین (گۆشت ، شیر و به‌روبومه‌كانی
،پاقله‌مه‌نیه‌كان ) ، كاربۆهیدرات ، چه‌وری (زه‌یت ) ، سه‌وزه و میوه .
2- وا چاكه به‌ر له خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده-
3- له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه بخۆ و په‌له‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌د هه‌رسی و ئازار-
4- خواردنی خورما به چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره-
5- دوور كه‌وه له زۆر خواردن ، وا به چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك .-
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ :
دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا زۆر هه‌ست به تینوێتی نه‌كه‌یت-
دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه-
دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه-
گرنگی به خواردنی سه‌وزه و میوه و زه‌ڵاته بده-
ژه‌مێكی سووك و هه‌مه چه‌شن به‌هێواشی بخۆ -
له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن :
· هه‌وڵبده ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا دووربیت له ووشك بونه‌وه
· گرنگی به خواردنی میوه بده
* له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و
پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر زۆر گرنگه و
نابێت فه‌رامۆش بكرێن
*ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه نابێت
به بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆری خۆیان به رۆژ وو ببن .
خودا پشت و په‌نای هه‌مووان بێت
22/7/2012