وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌كۆلێته‌وه

د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێرى كرد.


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌كۆلێته‌وه‌.
د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێرى كرد.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌كێشه‌و كه‌م وكوری نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێرئه‌مرۆ 29-5-2012  د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه‌،
له‌سه‌ره‌تایى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگاریان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌نزیكه‌وه‌ له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى كۆڵیه‌وه‌ هه‌روه‌ك داواشى له‌به‌رێوه‌به‌رى پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌كرد ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆلایان،
دواتر نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و چاوى به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه‌وت و داواى پشكنین و به‌دواداچونى پێویستى كرد بۆیان، له‌به‌شێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ستایشى به‌رێوه‌به‌رو ستافى نه‌خۆشخانه‌كه‌كرد كه‌توانیویانه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو خزمه‌تێكى زۆر به‌و كه‌سانه‌بكات به‌تایبه‌ت نه‌خۆشه‌كانى  خوێندن و شێرپه‌نجه‌،
له‌كۆتایى سه‌ردانه‌كه‌شیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆگایى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى هه‌ولێر و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد و گوێى له‌داواو داخوازیه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ گرت و به‌ڵێنى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و چارسه‌رى پێویستى بۆدان، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یى باشتر له‌خزمه‌تى هاوڵاتیاندابێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى