وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ باشتركردنى ره‌وشى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم

وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ باشتركردنى ره‌وشى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم


وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ باشتركردنى ره‌وشى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم.
به‌ئامانجى به‌دواداچون بۆچۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌مرۆ 26-6-2012   د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت كۆبوه‌.
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاروپرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت كرا به‌تایبه‌ت دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ و پلانى داهاتووى وه‌زاره‌ت بۆبنیات نانى كه‌رتى ته‌ندروستى.
له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌هه‌موولایه‌ك كاربۆباشتركردنى بوارى ته‌ندروستى بكه‌ین.
دواتر ده‌ستكرا به‌خستنه‌رووى پرۆژه‌ و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كه‌له‌ئێستادا به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ له‌بوارى جێبه‌جێكردندایه‌ و به‌شێكى ترى له‌قۆناغى كۆتایدایه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى