بۆسه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى به‌رێز
بۆسه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى به‌رێز
كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری ته‌ندروستی
خستنه‌ڕووی كار و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ساڵی 2012
له گه‌ڵ پلانی كاری وه‌زاره‌ت بۆ 2013
هه‌روه‌ك له به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كابینه‌ی حه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا ڕامانگه‌یاندبوو له پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌وله‌ویاتی كاركردن له ساڵی 2012 له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كار پوخته‌یه‌ك له چاڵاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌خه‌ینه‌ڕوو
كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمان
به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ڕه‌وشی ده‌رمان و كۆنتڕۆلكردنی ده‌رمانی ساخته و ژێرستانده‌ر و دابینكردنی ده‌رمانی كوالیتی باش و سه‌لامه‌ت بۆ هاووڵاتیان له سالی 2012
أ- ( 725 ) تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له‌ناوبردراوه به‌مشێوه‌یه :-
هه‌ولێر (150) تۆن ، سلێمانی (125 ) تۆن ، چه‌مچه‌ماڵ (400) تۆن وه دهۆك (50) تۆن .
ب- داخستنی (18) كۆگای ده‌رمان (13 له هه‌ولێر ، 3 له سلێمانی و 2 له دهۆك ) هه‌روها سزادان و داخستنی (4) كۆمپانیای ده‌رمان كه خاوه‌نه‌كانیشیان دراونه‌ته دادگا .
ج- دامه‌زراندنی هۆبه‌ی چاودێری بازار له به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان و پێكهێنانی لێژنه‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی هاوبه‌ش له هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌رێم .
د- ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ پشكنینی ده‌رمان و هاوكاریكردن له باشتركردنی تواناكانی خۆماڵی بۆ كۆنتڕۆلی ده‌رمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای FDAS ی به‌ریتانی كه له مانگی 10 وه ده‌ستی به‌كاركردووه بۆ پشكنینی ده‌رمانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی بێته ناو هه‌رێمی كوردستان . تاوه‌كو ئێستا (1020) باج ڕێگه‌پێدانی بۆ كراوه و (320) ڕاپۆرتی پشكنین گه‌ڕاوه‌ته‌وه .
ه- ئاماده‌كردنی لۆگۆی تایبه‌ت به ده‌رمان كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ر ده‌رمانێك كه له‌پشكنین ده‌رده‌چێت و ده‌خرێته بازار .
2- كۆنتڕۆڵكردنی خۆراك و سه‌لامه‌تی خۆراك :
به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆلكردنی خۆراك و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی خۆراك له لایه‌ن هۆبه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی تیمه‌كانی چاودێری كه ژماره‌یان 167 تیمه بۆ چاودێریكردنی مه‌رجه‌ته‌ندروستیه‌كان له شوێنه‌گشتیه‌كان (چێشتخانه ، گازینۆ ، هۆتێل ، دوكان و سوپه‌رماركێت .... ) له هه‌ر سێ پاریزگاكه ئه‌م چاڵاكیانه ئه‌نجاندراوه :
أ- ژماره‌ی سه‌ردانی ته‌ندروستی بۆ شوێنه گشتیه‌كان : (187737) سه‌ردان
ب- ژماره‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ شوێنی گشتی : (24761 ) ئاگاداركردنه‌وه
ت- ژماره‌ی شوێنی گشتی داخراو : ( 789) شوێن داخراون
پ- خواردنی له‌ناوبراو له ناو شار : (866 تۆن و 401 كغم )
ج- خواردنه‌وه‌ی له‌ناوبراو به لیتر : ( 517000 لیتر )
ح- نمونه‌ی خواردنی وه‌رگیراو بۆ پشكنین له ناو شار و مه‌رزه‌كان : (185359)
خ- بڕی خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌ڕێندراوه له خاڵه سنوریه‌كان : 17695 تۆن
له‌گه‌ڵ 59 بار (هه‌ر بارێك له‌چه‌ند ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره پێكهاتووه)
د- بڕی خواردن و خواردنه‌وه‌ی له‌ناوبراو له خاڵه سنوریه‌كان : 748 تۆن .
له‌گه‌ڵ 6 بار (هه‌ر بارێك له‌چه‌ند ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره پێكهاتووه)
3- هاوكاریكردنی نه‌خۆشه‌كانی دڵ ومێشك و خوێن و شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان :
(4340 ) نه‌خۆش هاوكاریكراوه به بڕی 5,760,000,000 پێنج ملیار و حه‌فت سه‌د و شه‌ست ملیۆن دینار .
3- له‌پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و هه‌نگاوانه نراون :-
1- ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سێمی پرایڤه‌یت له گشت نه‌خۆشخانه گشتیه‌گان له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی سره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كان كورتبكرێته‌وه و نه‌خۆش ناچارنه‌بێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بچێته نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان له مانگه‌كانی 9 _10_11 / 2012 له‌دوای ده‌وامی به‌یانیان له نه‌خۆشخانه گشتیه‌كانی هه‌رێم ( 8949 ) له‌كاتێكدا كه له ده‌وامی به‌یانیانیش له هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌دا ( مانگه‌كانی 9،10،11 ) 23899 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه به‌م شێوه‌یه :
كۆی گشتی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم له ساڵی 2012 له كاتی ده‌وامی به‌یانیان ئه‌نجاندراوه ( 160781 )
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2011 كه 159647 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه
وواته ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراو له ساڵی 2012 زیاتربووه (1134 نه‌شته‌رگه‌ری )
وه ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی سێمی پرایڤه‌یتیشی (8949) بخه‌یته سه‌ر ده‌كاته (10,083) نه‌شته‌رگه‌ری كه له ساڵی 2012 له نه‌خۆشخانه‌كانی گشتی بۆ نه‌خۆشه‌كانی هه‌رێم زیاتر ئه‌نجامدراوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2011 ئه‌نجامدراوه ئه‌مه‌ش مانای كاراتربوونی نه‌خۆشخانه‌كانه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان .
2- كردنه‌وه‌ی (9) نۆرینگه‌ی ڕاوێژكاری (8) له هه‌ولێر و (1) له دهۆك
كردنه‌وه‌ی (6) نۆرینگه‌ی میللی ئێواران له‌شاری هه‌ولێر
كردنه‌وه‌ی (26) نۆرینگه‌ی ئێشكگری له هه‌رێم
له سلێمانی (24) له هه‌ولێر و (1) له دهۆك (1)
3- به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له بنكه ته‌ندروستیه‌كان پرۆژه‌ی زائر صحی و پرۆژه‌ی به‌هاوچه‌رخكردنی بنكه ته‌ندروستیه‌كانمان جێبه‌جێكردووه
پرۆژه‌ی سه‌ردانكه‌ری ته‌ندروستی (به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێرقی فیدراڵ ) بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می زانیاری ته‌ندروستی هاوولاتیانه له سنوری جوگرافی دیاریكراو كه تیایدا ته‌واوی زانیاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به هاوولاتیان له‌چوارچێوه‌ی خێزان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمارده‌كرێت و هه‌ڵده‌گیرێت وه سوود له‌و زانیارییانه ده‌بینرێت بۆ زانینی میّژووی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه به‌تایبه‌تی بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، یاخود له‌كاتی دووگیانی یان زانیاری ده‌رباره‌ی كوتانی پێویست بۆ منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوتان بگاته له100% چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر منداڵێك نه‌كوترابێت ئه‌وا به‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه SMS دایك و باوكی منداڵه‌كه ئاگادارده‌كرێته‌وه .
ئامانج له‌و پرۆژه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشكه‌وتن و مردنه به تایبه‌تی له دایكی دووگیان و منداڵانی خوار یه‌ك ساڵ و 5 ساڵ هه‌روها گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به هه‌موو دنیشتووان به‌تایبه‌تی دنیشتوانی لادێكان .
ئێستا له (3) بنكه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێم ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ستی پێكردووه له پاریزگای سلێمانی له بنكه‌ی ته‌ندروستی برایم ئه‌حمه‌د ، له هه‌ولێر بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌روه‌ران وه له دهۆك بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌ندوخا .
پرۆژه‌ی به‌هاوچه‌رخكردنی بنكه ته‌ندروستیه‌كان و پێشخستنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی به‌هاوكاری رێكخراوی USAID و WHO كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن و له ساڵی 2012
(977) خول بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بنكه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌نجامدراوه كه ( 2580 ) پزیشك و كارمه‌ند به‌شدارییان تێداكردووه .
هه‌روها پرۆژه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی هاوڕێی گه‌نجان به‌هاوكاری رێكخراوی UNFPA ئه‌نجامدراوه له شاری هه‌ولێر ( بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ و نافع ئاكره‌یی ) وه‌ك سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو فراوانتر بكرێت بۆ شاره‌كانی تر .
4- له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی پاراستنی ته‌ندروستی و پرۆگرامی نیشتمانی كوتان له ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان ( 675953 ) منداڵ له‌پرۆگرامی كوتان سوود مه‌ندبوونه و ماكوته‌كانی بی سی جی ،سیانی ، هه‌وكردنی جگه‌ر جۆری B ، سورێژه ، سورێژه‌ی تێكه‌ڵیان وه‌رگرتووه :
هه‌ولێر: 274615 سلێمانی : 178235 دهۆك : 223103
هه‌روها له ساڵی 2012 (5) هه‌ڵمه‌تی كوتان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه
(4) هه‌ڵمه‌تیان بۆ كوتانی ئیفلیجی منداڵان بووه بۆ كوتانی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ
به دوو قۆناع به‌هاره (2 خول ) وه پاییزه (2) خول
خولی یه‌كه‌م : 630670 منداڵً كوتراون
خولی دووه‌م : 402179 منداڵ كوتراون
خولی سێ یه‌م : 625299 منداڵ كوتراون
خولی چواره‌م : 638871 منداڵ كوتراون
له هه‌ر خولێك دا ( 1440 ) كارمه‌ند و پزیشك به‌شداریان كردووه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان كه ماڵ به ماڵ گه‌ڕاون بۆ كوتانی منداڵان وه هه‌ر خولێك (5) رۆژی خایاندووه .
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه تواندراوه نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان بنبڕبكرێت .
یه‌ك هه‌ڵمه‌تیش بۆ كوتانی سورێژه بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا كه تیایدا 658733 منداڵ كوتراون به ڕێژه‌ی 89.6% .
بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ر (5) خوله‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانكرابوو به كوژمه‌ی : 3,600,000,000 دینار
هه‌ولێر 1,300,000,000 دینار
سلێمانی 1,300,000,000 دینار
دهۆك 1,000,000,000 دینار
5- به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زۆربه‌ی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی نه‌خۆشیه‌كان له ساڵانی 2010 و 2012 جگه له نه‌خۆشی كۆلێرا نه‌بێت كه له ساڵی 2012 به‌داخه‌وه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌و هۆیه 2000 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركران و تواندرا له ماوه‌یه‌كی كورت دا په‌تاكه كۆنترۆِڵ بكرێت .
نه‌خۆشی گرانه‌تا (تیفۆئید)له ساڵی 2011 5853 بووه له 2012 كه‌مبۆته‌وه بۆ 4527 حاڵه‌ت
نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كان له ساڵی 2011 2486 بووه له 2012 كه‌مبۆته‌وه بۆ 2186 حاڵه‌ت
نه‌خۆشی مێكوته له ساڵی 2011 13958 بووه له 2012 بووه به 9181 حاڵه‌ت
هه‌روها نه‌خۆشیه‌كانی مه‌لاریا ، گوزازی مندڵان و گه‌وران ، ئیفلیجی منداڵان هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراووه به‌ڵام نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر جۆری بی و سی كه‌مێك زیادی كرووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی 2010 و 2011 له ساڵی 2012 هه‌وكردنی جگه‌ر جۆری بی 1357 حاڵه‌ت ( 1198 /2010 و 798 /2011 ) و جۆری سی 181 حاڵه‌ت تۆماركراووه (333 /2010 و 161 /2011)
نه‌خۆشی ئه‌یدز تواندراوه تاوه‌كو ئێستا له ئاستێكی زۆر نزم ڕابگیرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تری ناوچه‌كه و ووڵاًتانی تری جیهان .
له ساڵی 2012 ته‌نها (2) حاله‌تی توشبوون به ڤایرۆسی HIV تۆماركراوه له‌گه‌ڵ (9) حاڵه‌تی تر له بیانیه‌كان كه هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه و هیچیان له كوردستان نه‌ماون .
به‌مه‌ش كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری له‌ش و ئه‌یدز له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1986 _2012 واته له ماوه‌ی (26 ) ساڵدا (15) حاڵه‌ته كه له‌ژێرچاودێری پاراستنی ته‌ندروستیدان و پشكنینی ده‌وریان بۆ ده‌كرێت و هۆشیاری ته‌ندروستیان پێده‌درێت به خۆیان و به هاوسه‌ره‌كانیان ، هه‌روها (4) كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه مردوون ( یه‌كێكیان له ساڵی 2007 مردووه ، دووانیان له ساڵی 2009 وه یه‌كێكیش له 2011 )
وه‌كۆی گشتی بیانیه‌كانیش له ماوه‌ی 26 ساڵ دا (86 ) حاڵه‌ت بووه كه هه‌ر هه‌موویان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ووڵاته‌كانی خۆیان .
6- هه‌روها ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی مردنی دایكانی دوو گیان ، مردنی منداڵان ( یه‌ك مانگ ، خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و 5 ساڵ ) كه ئه‌مانه سێ نیاشنده‌ری گرنگن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌ر ووڵاتێكدا به‌گوێره‌ی ستانده‌ردی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی .
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه رێژه‌ی مردنی دایكان و منداڵان له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له كه‌مبونه‌وه‌یه و به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات كه ئه‌وه‌ش جێگای خۆشحاڵیه و مانای باشتربوونی پرۆگرامی چاودێری دایكان و منداڵانه له هه‌رێم .
• مردنی دایك ( رێژه‌ی مردنی دایك بۆ هه‌ر 100,000 له‌دایكبووی زیندوو )
23,8 / 100,000 له ساڵی 2012 به‌ڵام له ساڵی 2004 47 /100,000 بووه
• مردنی منداڵ خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ 29,8 /1000 منداڵ
• مردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ 39,9 /1000 منداڵ
7- له ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان (6) نه‌خۆشخانه و (11) بنكه‌ی ته‌ندروستی دروستكراوه به‌م شێوه‌یه :
هه‌ولێر : (2) نه‌خۆشخانه و (5) بنكه‌ی ته‌ندروستی
سلێمانی : (2) نه‌خۆشخانه و (5) بنكه‌ی ته‌ندروستی
دهۆك : (2) نه‌خۆشخانه و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی
8- تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینایه‌كان (صیانه المبانی ) له ساڵی 2012 بریتی بووه له (6,5 ) ملیار دینار ( شه‌ش ملیار و نیو ) .
8- له پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی فریاكه‌وتنی خێرا و به‌هاناوه‌هاتنی هاوڵاتیان له كاتی ڕووداوه‌كان له مانگی (5) ی 2012 خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی خێرا (122 ) له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم كه‌وته كار و هاووڵاتیان توانیویانه سوود له خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ربگرن .
له‌ساڵی 2012 دا (577,847 ) په‌یوه‌ندی هاووڵاتیان وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی فریاكه‌وتن ECC له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به‌ژماره‌ی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی خێرا 122 وه (191,381 ) جار ئه‌مبوڵانس ده‌رچووه بۆ فریاكه‌وتنی هاووڵاتیان .
هه‌روها (46 ) ئه‌مبوڵانس كڕاوه و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان به‌گوێره‌ی
پێویست . هه‌روها 6 به‌ڕادیش كڕاوه .
9- دامه‌زراندنی (343) پزیشك له‌گه‌ڵ (42 ) پزیشكی سوری (به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست )
( 283) ده‌رچووی كۆلیژ و (471) ده‌رچووی په‌یمانگاكان .
له‌گه‌ڵ (2500) كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری تر كه ته‌نها فه‌رمانی دامه‌زراندیان ماوه .
10 _ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له بواری پزیشكی له ساڵی 2012 :-
(426) پزیشك سوود مه‌ندبوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌ووه :-
ا- (132 ) له ساڵی 2012 له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناسازی مرۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلان دانان /قۆناغی دووه‌م وه‌رگیراون بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات .
ب-(87) پزیشك له بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان وه‌رگیراون
ج- (31) له بۆردی عێراقی (ئه‌نجومه‌نی غێراقی بۆ پسپسۆرییه پزیشكییه‌كان ) وه‌رگیراون
د-(75) پزیشك له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا وه‌ورگیراون
ه- (101) بۆ ته‌واوكردنی دبلۆمی باڵای سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگیراون .
9- له بواری هۆشیاری ته‌ندروستی له ساڵی 2012 ئه‌م چاڵاكیانه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی هاوولاتیان و شاره‌زابوون له نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و په‌یڕه‌وكردنی شێواژی ژیانی ته‌ندروست .
1- ده‌ركردنه‌وه‌ى گۆڤاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ له ساڵی 2012 (5) ژماره‌ى لێ ده‌ركراوه .
2- چاپكردنی (11000) یانزه هه‌زار نامیلكه و (13000) سیانزه هه‌زار پۆسته‌ر و (11000) یانزه هه‌زار لیفلێت
3- چاپكردنی (2000) دوو هه‌زار دانه رۆژ ژمێری (ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ) .
ئاماده‌كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى (9) نۆ سپۆتی ته‌له‌فزیۆنی و (11) سپۆتی ردیۆیی
4- سازدانی (9) كۆنگره‌ى رژنامه‌وانی بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی
5- سازدانی(47 ) ۆرك شۆپ و خول و سیمینار
سازدانی (19) مه‌ڕاسیمی بۆنه ته‌ندروستییه‌كان
دیدارى رۆژنه و هه‌فتانه‌ى تایبه‌ت به هوشیاری ته‌ندروستی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان (نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستی) . (813204) دیدار
6- دیداری تاك و به كۆمه‌ڵ تایبه‌ت به هوشیاری ته‌ندروستی له ده‌ره‌وه‌ى ه‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له كاتی هه‌ڵمه‌تی كوتان و بۆنه‌كان . (48910) دیدار
به‌رنامه‌ی كار بۆ ساڵی 2013 :-
1. دروستكردنی (7) نه‌خۆشخانه و بینایه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
a. پرۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌گوژمه‌ی 15,5 ملیار دینار
b. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی 330 ته‌ختی له هه‌ولێر به‌گوژمه‌ی 65 ملیار دینار
c. پرۆژه دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی 100 ته‌ختی له خه‌بات 20 ملیار دینار
d. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن (300) ته‌ختی له دهۆك 108 ملیار دینار
e. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی 100 ته‌ختی له به‌رده‌ڕه‌ش له دهۆك 25 ملیار دینار
f. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوون 300 ته‌ختی له دهۆك 54 ملیار دینار
g. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی 291 ته‌ختی له ڕانیه 129 ملیار
h. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵ و منداڵبوون 200 ته‌ختی له سلێمانی 37 ملیار دینار
i. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆماتیزم و چاره‌سه‌ری سروشتی 200 ته‌ختی له سلێمانی 37 ملیار دینار
j. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 50 ته‌ختی له چه‌مچه‌ماڵ 6ملیار دینار
k. دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 50 ته‌ختی (حمیات) له سلێمانی 5 ملیار دینار
l. پرۆژه‌كانی دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له سه‌ر پلان :
1. هه‌ولێر : 3 بنكه‌ی ته‌ندروستی
2. سلێمانی 7 بنكه‌ی ته‌ندروستی
3. دهۆك 4 بنكه‌ی ته‌ندروستی
1- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی كۆنترۆڵی ده‌رمان و خۆراك
به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی تاقیگه‌كانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان ا- به دابینكردنی ئامیری تاقیگه‌ی پزیشكی بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن به‌بڕی 2,256,000,000 دینار دوو ملیار دووسه‌د و په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دینار
ب- په‌یڕه‌وكردنی شێوازی نوێ بۆ كڕینی ده‌رمان (كه‌مگری به‌شێوه‌ی Item واته نرخی خه‌مڵاندن بۆ هه‌رده‌رمانێك دابندرێت )
ج-دانانی نرخ بۆ ده‌رمان
2- دانانی نرخ و ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان و چاودێری و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان .
3- دابینكردنی ئامێر و پێداویستی سیسته‌می چاندنی لول پێچ (قوقعه) به بڕی 5,400,000 دۆلار پێنج ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دۆلار .
4- پرۆگرامی هاووڵانی ته‌ندروستی و سیسته‌می ئه‌ڵكترۆنی به‌بڕی 1,107,450,000 یه‌ك ملیار و حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار .
5- پرۆژه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له خوێندنگاكانی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنان بۆ (1200 ) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مامۆستایانی وانه‌ی زانست له خوێندنگاكان بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له خۆیندنگاكانی هه‌رێم . به‌بڕی 354 ملیۆن دینار
6- دابینكردنی ئامێری چاره‌سه‌ركردنی پاشه‌رۆپزیشكیه‌كان به‌بڕی 16,845,500,000 شانزه ملیار و هه‌شت سه‌د و چل و پێنج ملیۆن و پیچنج سه‌د هه‌زار دینار
7- هێنانی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی پسپۆڕ له‌و بوارانه‌ی كه ژماره‌ی پێویستمان نیه له پزیشك و كارمه‌ند وه‌ك پزیشكی سڕكردن (تخدیر) ، په‌رستاری پسپۆڕی بوژانه‌وه‌ی دڵ و چاودێری وورد ...
8- لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهاتووه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ر له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و پلان و پاریزگاكان .
9- ده‌ستبه‌كاربوونی بۆردی ته‌ندروستی (لیژنه‌ی ڕاوێژكاری ته‌ندروستی ) به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامیه‌تی لایه‌نى په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا پزیشكی و كارمه‌ندییه ته‌ندروستیه‌كان .
10- ته‌رخانكردنی 5 ملیۆن دۆلار بۆ كرینی ئه‌مبولانس و به‌ڕاد و ئوتومبێلی تر
11- ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له هه‌ریم چاره‌سه‌رناكرێن
وه‌ك چاندنی مۆخی ئێسك بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا ،چاندنی (قوقعه) و هه‌ندێك جۆری تایبه‌ت له نه‌شته‌رگه‌ری دڵ
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 400 نه‌خۆشی تالاسیمیا كه نزیكه‌ی 24 ملیۆن دیناری پێویسته هه‌روها نه‌خۆشیه‌كانی تریش له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت له ده‌ره‌ووه.
13_ به‌رده‌وامبوونی هاوكاری نه‌خۆشه‌كانی خوێن ، دڵ و مێشك و شێرپه‌نجه .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
21-1-2013