وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سته‌ى باڵاى په‌سه‌ندكردنى ده‌رمانى له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا

له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ده‌ست نیشانكردنى باشترین جۆرى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سته‌ى باڵاى په‌سه‌ندكردنى ده‌رمانى له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سته‌ى باڵاى په‌سه‌ندكردنى ده‌رمانى له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا.
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ده‌ست نیشانكردنى باشترین جۆرى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سته‌ى باڵاى په‌سه‌ندكردنى ده‌رمانى له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 25-7-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى كرد، به‌ئامانجى په‌سه‌ندكردنى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى پێش ئه‌نجامدانى جۆرى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى پشكینینى له‌لایه‌ن كوالێتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان، له‌رێگه‌ى تۆماركردن و ده‌ست نیشانكردنى داتا وجۆرى زانستى ده‌رمانه‌كان.
له‌ووته‌یه‌كى بۆئاماده‌بوانیش وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبست بۆ كۆنترۆڵ كردن و به‌رگرتن له‌ و ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ى كه‌ ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك  كاربكرێت بۆ ئاسانكارى كۆمپانیاكانى ده‌رمان بۆئه‌وه‌ى ده‌رمانى كۆالێت به‌رز و باش  بهێنن بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌ بریارى دا كاره‌كانى خۆى چربكاته‌وه‌ بۆ باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى  و كاركردن بۆ نه‌هێشتنى ده‌رمانى  خراپ له‌بازاره‌كان ، به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ى ده‌رمانخانه‌ لاكۆڵانه‌كان  و چاودێرى كردنیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت.