وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى كامپى به‌حركه‌ و مسیحیه‌كانى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى كامپى به‌حركه‌ و مسیحیه‌كانى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: به‌دوو شێوه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ین

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

بۆله‌نزیكه‌وه‌ ئاگادربون له‌روشى ته‌ندروستى كامپى به‌حركه‌ و ئاواره‌ مسیحیه‌كانى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ ئه‌مرۆ 26-8-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر كامپى به‌حركه‌ و ئاواره‌مه‌سیحیه‌كانى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى شه‌هید دكتور حبیب مالح به‌سه‌ركرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ئاگابون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى به‌دواداچون بۆخزمه‌تگوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كان ده‌كرێت.

له‌سه‌ره‌تاش وه‌زیرى ته‌ندروستى دانیشتوانى كامپى به‌حركه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ له‌بارى ته‌ندروستیانى پرسى دواتر ئه‌و بنكه‌ته‌ندروستیه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌له‌كامپه‌كه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كان ده‌كات و به‌دواداچونى بۆئاستى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كرد كه‌له‌ئیستادا خزمه‌تگوزاریه‌كانى ته‌ندروستى له‌ئاستێكى باشدایه‌ به‌تایبه‌ت ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى ئاماده‌ن بۆئاواره‌كان

دواتر سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى شه‌هید دكتور حبیب مالح ى له‌شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ستافى بنكه‌ته‌ندروستیه‌كه‌ یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و راى گه‌یاند له‌ئیستادا ئه‌و بنكه‌یه‌ به‌هۆى رووتێكردنى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌ كراوه‌ته‌ 24 سه‌عاتى و به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت هاولاتیاندایه‌.

پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى ناوه‌ندى وه‌رزشى لاوانى عه‌نكاوه‌ى كرد  كه‌له‌ئیستادا ژماره‌یه‌ك له‌خێزانى مه‌سیحى تیایدا نیشته‌جێبونه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئاواره‌كان له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه‌،

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیارى ئاواره‌كان ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد كه‌ به‌رده‌وام تیمى پزیشكى و ئه‌مبۆلانس و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى ئاماده‌ن و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیشدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راى گه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى تیمى تایبه‌ت و ئاماده‌كردنى ئه‌مبۆلانس چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆئاواره‌كان دابین ده‌كات به‌وپییه‌ى ئه‌وان له‌ئیستادا میوانى هه‌رێمى كوردستان، وتیشى له‌رێگه‌ى پێدانى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانیان و به‌شدارى پێكردنى منداڵه‌كانیان له‌دژى نه‌خۆشیه‌كانى ئیفلیجى و سورێژه‌ و نه‌خۆشیه‌كانى ترى منداڵان ده‌كوترێن بۆئه‌وه‌ى گومانى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى له‌ناویان نه‌كرێت كه‌خۆشبه‌ختانه‌ ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌ندروستى ئامادیه‌و به‌رده‌وام تیمى پزیشكى چاودێرى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.

دواتر به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر راى گه‌یاند له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى ته‌واوى چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ین و له‌هه‌ركات و شوێنێك پێویست بێت تیمى پزیشكى ره‌وانه‌ده‌كه‌ین و هه‌ر نه‌خۆشێكیش پێویست بكات بۆنه‌خۆشخانه‌كان ده‌یان گوازینه‌وه‌.