وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌رێمى كوردستان كار بۆ دیارى كردنى نرخى ده‌رمان ده‌كرێت

گۆرانكارى به‌چه‌ند جۆرێك كۆمپانیاى ده‌رمان ده‌كرێت كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌رمان هاورده‌ى هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى نرخى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌داداوچون بۆ جۆر و شێوه‌كانى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌


له‌هه‌رێمى كوردستان كار بۆ دیارى كردنى نرخى ده‌رمان ده‌كرێت
گۆرانكارى به‌چه‌ند جۆرێك كۆمپانیاى ده‌رمان ده‌كرێت كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌رمان هاورده‌ى هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى نرخى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌داداوچون بۆ جۆر و شێوه‌كانى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌هاورده‌ى بازاره‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت لێژنه‌ى باڵاى په‌سندكردنى ده‌رمانى هه‌رێم ئه‌مرۆ 4-11-2012 به‌سه‌رۆكایه‌تى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید و ئه‌ندامانى كۆبۆوه‌،
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌بازاره‌كانى هه‌رێم چۆنیه‌تى گرتنه‌به‌رى رێوشێونى پێویست بۆئه‌م مه‌به‌سته‌،
هه‌ر له‌درێژه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ دیارى كردنى نرخى ده‌رمان و دانانى ژماره‌ و تۆمار كرا كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌ ئه‌ندامده‌درێت،
دوتر تاوتێى چه‌ندین بابه‌تى په‌یوه‌ندار به‌ رێكخستنى ده‌رمان و پێداویستیه‌پزیشكیه‌كان كرا كه‌له‌ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌رێمى كوردستان كار پێده‌كات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت