وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانایی به‌ پزیشكانی عیراق ده‌كات

له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان و زانكۆ و سه‌نته‌ره‌ زانستیه‌به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ، بۆیه‌كه‌م جار زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌


زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانایی به‌ پزیشكانی عیراق ده‌كات
له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان و زانكۆ و سه‌نته‌ره‌ زانستیه‌به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ، بۆیه‌كه‌م جار زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ بواری زانستی پزیشكی دووگیانی و منداڵبوون و كۆرپه‌له‌ ، به‌ پزیشكانی پسپۆڕی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات ،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 3-9-2012 به‌ ئاماده‌بونی د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌ر په‌ره‌شتی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی ،تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی پزیشكی و ئه‌دای كاركردن به‌ پزیشكانی بواری دووگیانی و منداڵبوون و كۆرپه‌له‌ به‌ پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ڕێوه‌چوو ، تیایدا ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌شداریان له‌و تاقیكردنه‌وه‌ كرد، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی له‌ پاڵپشتی كردن بۆ پێشخستنی زانستی پزیشكی به‌تایبه‌ت له‌ بواری دووگیانی و منداڵبوون و كۆرپه‌له‌ ، دكتۆره‌ عه‌تیه‌ حه‌مه‌ سه‌عید پزیشكی پسپۆر له‌و بواره‌دا رایگه‌یاند ، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی پێشكه‌ووتی وڵاتان له‌بواری زانستی پزیشكیدا، به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی كه‌له‌كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی تایبه‌ت واژووكراوه‌ ، شه‌ش مانگ جارێك پزیشكانی سپۆڕ و تایبه‌ت به‌ بواری دووگیانی و منداڵبوون و كۆرپه‌له‌ له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی له‌ زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌یان پێده‌كرێت و بڕوانامه‌ی تایبه‌تی ئه‌و بواره‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، له‌هه‌مان كاتیش پزیشكان ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ ئاستی به‌رزتر له‌و بواره‌دا .