وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان داده‌مه‌زرێنێت

ئه‌مرۆ 19-11-2012 سه‌رپه‌ره‌شتى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى ده‌رونى به‌رێوه‌چوو،

تیایدا چه‌ندبریارێكى گرنگ ده‌ركرا له‌وانه‌،
دامه‌زراندنى لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
دیارى كردنى جۆرى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌له‌ بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان ده‌درێت به‌ نه‌خۆش
كردنه‌وه‌ى به‌شى توێژینه‌وه‌ى ده‌رونى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم
جه‌خت كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى ناوه‌ندى چاره‌سه‌رى ئالوده‌بوان له‌شارى هه‌ولێر.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت