ئیتالیا گرنگى به كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌دات
ئیتالیا گرنگى به كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌دات
له‌رێگه‌ى چاره‌سه‌رى پزیشكى و كردنه‌وه‌ى خول و راهێنانى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى وو‌ڵاتى ئیتالیا هاوكارى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات، بۆئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ 26-8-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له سیمۆنى دی سانتى به‌رپرسى نوسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئیتالیا له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌فدیكى یاوه‌رى له‌دیدارێكدا باس له ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى كردنى ئه‌و كه‌رته له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیتالیا،
به‌رپرسى نوسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئیتالیا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست خۆشى له وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌پاى ئه‌و خزمه‌ت زۆره‌ى كه‌به كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كرێت له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه و دروست كردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى و پێشخستنى ئاست و تواناى پزیشكانى هه‌رێم،
له‌به‌رامبه‌ریشدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى و رێكخستنى ئالیه‌تى كاركردنى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان وتیشى پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌م بواره جێگاى دڵخۆشى هه‌موانه كه له‌ئێستا به‌شێكى زۆرى نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت