وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كرى هه‌رێم كۆبووه‌

بۆتاوتێكردنى ره‌وشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێشبردنى ده‌رمان و پێداویستى چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ ئه‌مرۆ


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كرى هه‌رێم كۆبووه‌
بۆتاوتێكردنى ره‌وشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێشبردنى ده‌رمان و پێداویستى چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ ئه‌مرۆ 30-12-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كره‌ كۆبوه‌ له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى باشتركردنى كه‌رتى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كرا به‌تایبه‌ت له‌ سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و رێگرتن له‌ ونه‌خۆشیه‌ له‌ناو هاوڵاتیان.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌رێگه‌ى دابین كردنى ده‌رمانى باش و پێداویستى پزیشكى بۆیان هه‌روا چالاككردنى زیاترى سه‌نته‌ره‌كانى شه‌كره‌ى به‌گرنگ زانى بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو توشبوان به‌ئاسانترین شێوه‌ چاره‌سه‌ریه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێت،
پاشان بریاردار پێداچونه‌وه‌ى به‌ چه‌ند بریارێكى وه‌زاره‌ت بكرێت و كه‌سانى پسپۆر له‌وبواره‌ زیاتر كاربكه‌ن و خزمه‌ت به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ بكه‌ن له‌رێگه‌ى دیارى كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌و بواره‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت