به‌هاوكارى نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر ده‌كرێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى پێویستیان به‌چاندنى جگه‌ر هه‌یه نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ریان به‌خۆڕایى بۆده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه پێویستیان به چاندى جگه‌ر هه‌یه ، ئه‌مرۆ دووشه‌مه 26-8-2013 د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر گرێبه‌ستێك واژوو كرد ، به‌ئامانجى چاندنى جگه‌ر بۆئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه نه‌خۆشى جگه‌ریان هه‌یه و پێویستیان به چاندنى جگه‌ر هه‌یه،.
به‌پێى ئامارێك كه له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ناوه‌كانیان تۆمار كراوه 40 نه‌خۆش پێویستیان به‌چاندنى جگه‌ر هه‌یه و 40 نه‌خۆشى دیكه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار ناویان تۆمار كراوه ، وه‌زیرى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت تێچووى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه له‌وڵاتانى دراوسێ 150 هه‌زار دۆلار و له‌وڵاتى هیندیش 70 هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت، به‌ڵام به واژوو كردنى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌و تێچووه بۆ هاوڵاتیان به‌خۆڕاییه و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕى 25 هه‌زار دۆلار ده‌دات به‌نه‌خۆشخانه‌ى پار و نه‌خۆشخانه‌ى پاریش ته‌واوى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆى:.....
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند بریاریه له‌قۆناغى یه‌كه‌م 35 هاوڵاتى جگه‌ریان بۆ بچێندرێت، هاوكات د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان وه‌زاره‌ت ونه‌خۆشخانه‌ى پار:....
د.هیوا میران به‌رێوه‌به‌رى ڕێگه‌پێدراوى نه‌خۆشخانه‌ى پار له‌شارى هه‌ولێر دوپاتى كرده‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان نه‌خۆشخانه‌یه‌كى قازانج نه‌ویسته‌و بۆ خزمه‌ت كردن و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو و هاوكارى كردنى كه‌س وكارى شه‌هدان و هه‌ژار و كه‌مده‌رمه‌تان كراوه‌ته‌وه،د.هیوا میران وتیشى له‌ماوه‌ى كرانه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پار تا ئێستا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رى ده‌گمه‌ن ئه‌نجامدراوه و به‌هاوكارى رێكخراوى خێرخوازى رێباز فاوه‌نده‌یشن چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى چه‌ندین هاوڵاتى كراوه‌كه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن و پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌بوه:......
ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى جگه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى گه‌وره‌یه و پێویستى به‌كاتێكى زۆر هه‌یه به‌جۆرێك ، ته‌نها ماوه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه 20 سه‌عات ده‌خایه‌نێت و بۆ ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگیش نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشكى ده‌بێت ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه نه‌خۆش پێویستى به به‌شێك له‌جگه‌رى كه‌سێكى دیكه ده‌بێت ، تایبه‌تمه‌دى جگه‌ریش به‌پێى لێكۆڵینه‌وه پزیشكه‌یان به‌شێویه‌كه كه دواى چاندنه‌وه‌ى گه‌شه ده‌كات و شێوه‌ى ئاسایى خۆى وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری چاندنى جگه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ى پار به‌ته‌واوى ئامێره ته‌ندروستیه پێشكه‌وتووه‌كانى بوارى ته‌ندروستى ئه‌نجام ده‌درێت ، هاوكات تیمێكى پزیشكى پسپۆڕى ئه‌مریكى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه‌ش پزیشكانى ناوه‌خۆ به‌مه‌به‌ستى راهێنان ده‌توانن ئاماده‌بن له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پێگه‌یاندنى پزیشكى ناوه‌خۆ له‌و بوره‌دا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت