وه‌زیرى ته‌ندروستى بریاریدا به تێكدان و دروستكردنه‌وه‌ى بنكهوى ته‌ندروستى ئازادى خێزانى
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید / لهكێشهم و كه‌م و كورى بنكهتهندروستیهكانى ناوشارى هه‌ولێرى كۆڵیه‌وه
ئه‌مرۆ 10-12-2013 له‌میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى بۆژمارهیهك بنكه‌ى ته‌ندروستى ناوشارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌كێشه‌و كه‌م و كورى بنكه ته‌ندروستیه‌كانى ئازادى خێزانى و مناره وشه‌هید د. محمد باجه‌لان و نه‌جدى حیدهرى كۆڵیه‌وه،
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه وه‌زیرى ته‌ندروستى بهداوداچونى بۆ كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كرد،
له‌م رهوهشهوه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێرى راسپارد بۆ تێكدان و دوباره دروستكردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى ئازادى خێزانى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان و یه‌كخستنى خزمه‌ت گوزاریهكانى بنكهتهندروستیهكانى ناوشار،
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌رێوه‌به‌ر و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ستایشى وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه و ئاگاداربون له كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كان و كاره‌كانى رۆژانه‌یان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت