روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پاراستنى ژیانى هاوڵاتیانه به‌بێ تێبینى كردنه‌ى ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و نه‌ته‌وه و ئاین، كه‌ئه‌مانه هه‌موان له مافه‌كان یه‌كسانن، بۆیه ده‌بێت هه‌موان هاوكار و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بن.
له‌و چوارچێوه‌یه وه‌زاره‌ت به گورتینه‌وه هه‌نگاوى ناوه به‌مه‌به‌ستى ئه‌و پێشلكاریانه‌ى كه‌له‌كه‌رتى ته‌ندروستى به‌دى ده‌كرێت.
دیاره هێنانى چه‌ند پزیشكی بیانى بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌ركه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش به‌تایبه‌ت له‌م دواییانه بۆته دیارده و كه‌شێكى ته‌ماوى و ئالۆزى به‌دواى خۆیدا هێنا ، له‌و پێناوه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پاش به‌دواداچونى بۆ ئه‌و كێشه‌یه و بۆى ده‌ركه‌وتن كه‌كاره‌كه زیاتر له‌وه‌ى زانستى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش بێت بازرگانیه بۆیه بریارى دا:
د1- دانانى لێژنه‌یه‌كى پسپۆر له هه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌ندامیه‌تى سه‌ندیكاى پزیشكان و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى پێداوه كه رێگه به پزیشك بدرێت كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه ئه‌نجامبده‌ن كه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه تاوه كو ئێستا ئه‌نجام نادرێت.
ه2- هه‌مووو ئه‌و پزیشكانه‌ى كه دێن و دوو جۆریان هه‌یه :
ا- ئه‌وانه‌ى له‌سه‌نته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌مێنه‌وه و پشكنینه‌كانیان به‌گوێره‌ى بروانامه‌كانیان ده‌بێت وه‌كو پزیشكى خۆمان به‌شێوه‌یه‌ك راوێژكارى (20) هه‌زار دینار پسپۆرى (15) هه‌زار دینار راهێندراو (10) هه‌زار دینار نه‌ك (100) دۆلار كه پێشوتر وه‌ریان ده‌گرت.
ب- ئه‌وانه‌ى كه جاربه‌جار دێن بۆ بینینى نه‌خۆش نابێت پشكنینیان له (40) دۆلار زیاتر بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه فره ره‌هه‌نده زۆر لایه‌ن ده‌گرێته‌وه جگه‌له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت ده‌بێت كه‌به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆیه‌كجارى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكرێت و كۆنترۆڵ بكرێت، بۆئه‌مه‌به‌سته‌ش له دانیشتنێك وه‌زیرى ته‌ندروستى به ئاماده‌بوانى راویَِژكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى له‌و كێشه‌یه ئاگاداركرده‌وه و داواشى لێ‌كردن كه هاوكاریان بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت،
بۆیه داواى له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاند كرد ( بیندراو – بیستروا- نوسراو) كه به‌هیچ جۆرێك رێكلام بۆ پزیشك و بڵاونه‌كه‌وه تاوه‌كو ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دیكۆمێنتى پێویستى لێوه‌رنه‌گیرێت. له‌كاتى رێكلامیش ته‌نها ئاماژه به هاتنى بكرێت به‌بێ ستایش كردن، هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته داواكارین له‌وكه‌س و لایه‌نانه‌ى كه به لێزه‌رو شێوازه‌كانى تروده‌رمانى گیایى چاره‌سه‌رى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندى ئه‌و رونكردنه‌ویه‌بن بۆیه له‌كاتى روودانى هه‌ر حاله‌تێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێكارى یاسایى ده‌گرێته‌به‌ر.
هاوكارى كردنتان جێگاى رێز و خزمه‌ت گه‌یاندنه به هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى