وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌باره‌ى هه‌واڵێكى شێوێندراوى سایتى لڤین


زۆربه‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌سایتى لڤین  زانیاریه‌كى شێوێندراو له‌سه‌رزارى به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى كه‌ گوایه‌ جه‌نابیان له‌كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى دوێنێ 8/5/2013 تایبه‌ت به‌ خستنه‌رووى كارو چاڵاكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌رمان و دوا پێشهاتى رووداوى ده‌زرى (ئاڤاستین) سازى كردبوو.كه‌ گه‌وایه‌ جه‌نابیان گووتیانه‌ "له‌سه‌ر ده‌رزى (ئاڤاستین) داواى لێبوردن له‌كه‌س ناكه‌ین"، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ كارێكى دوور له‌ئه‌ته‌كێتى رۆژنامه‌وانیه‌ و شێواندنى زانیارییه‌ به‌ئاره‌زووى خۆیان.
چونكه‌ گوته‌كه‌ى به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى كه‌ناڵى (KNN) بوو ده‌رباره‌ى ئایا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى لێبووردن له‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات كه‌ پێشووتر ناوى ڕاگه‌یاندرابوو له‌وه‌ڵام وه‌زیرى ته‌ندروستى گووتى نه‌خێر ئێمه‌ داواى لێبوردن له‌و كۆمپانیایه‌ ناكه‌ین مه‌به‌ستى جه‌نابى وه‌زیر ته‌نها كۆمپانیاى هۆز بووه‌ له‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌..
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 
                  9/5/2013