نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ژیانى ئاواره‌كان نیشته‌جێى هه‌رێم ئه‌مرۆ له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى بالاى حكومه‌تى هه‌رێم بۆكۆمه‌ك كردن و هاوكارى كردنى ئاواره‌كان كۆبووه
له‌وكۆبونه‌وه‌یه كه‌ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان ئاماده‌یى بوون باس له‌ره‌وشى ژیانى ئه‌و كه‌سانه‌كرا كه‌روویان له‌هه‌رێم كردوه به‌هۆى ئه‌و شه‌ر و پێكدادانه‌ى كه پارێزگاى موصل و ده‌وروبه‌رى گرتۆته‌وه. له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى دابین كردنى هاوكارى و ئه‌وكۆمه‌كانه كرا كه‌رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان بۆهه‌رێمى ره‌وانه‌ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك به‌پێویست زانرا ئاوه‌رى زیاتر له‌بارو ژیانیان بدرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌دواى گه‌رانه‌وه‌یان له‌چیاى شه‌نگال له‌رێگه‌ى دابین كردنى كامپى گونجا و پێداویستى سه‌ره‌تایى ژیان بۆیان
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ستایشى هه‌وله‌به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو به‌بى جیاوازى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى گه‌یاندۆته ئاواره‌كان هاوشانى دانیشتوانى هه‌رێم سوود مه‌ندبونه له‌خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیه‌كان، هاوكات پاڵپشتى و ئاماده‌ى ته‌واوى رێكخراوه‌كه‌یانى دوپات كردوه به‌تایبه‌ت بۆزیاتر بلاوكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هۆشیارى و هه‌لمه‌ته‌كانى كوتان دژى نه‌خۆشیه جۆربه‌جۆره‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له رێكخراوه جیهانیه‌كان كرد رۆلى زیاتر بگێرن بۆهاوكارى و كۆمه‌ك كردنى بوارى ته‌ندروستى به‌وپێیه‌ى له‌ئیستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان روویان له‌ناوچه‌جیاجیاكانى هه‌رێم كردوه. وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى خزمه‌تگوزارى ته‌واوى چین و توێژه‌كانین و هه‌ولى ته‌واوى خۆمان داوه خزمه‌ت گوزاریه‌كان بگه‌یه‌نین دورترین شوێن كه‌پێویستى به‌چاره‌سه‌رى پزیشكى و ته‌ندروستى هه‌بێت.
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه نوێنه‌رانى رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان ئاماده‌یى ته‌واوى خۆیان نیشاندا بۆهه‌ر هاوكارى و كۆمه‌كیك به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى ژینیكى باش بۆئاواره‌كان