نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به نه‌خۆشى سیل دروست ده‌كرێت.
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به نه‌خۆشى سیل دروست ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى هۆبه‌ى نه‌خۆشیه‌گوازراوه‌كان كۆبوونه‌و، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك باس له‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ردوولاكرا،
دواتر باس له كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانیه‌كى فیدراڵی كرا كه‌بریاره له‌م ساڵ له‌هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه به‌ڕووى ته‌واوى ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌گمه‌نانه‌ى كه‌له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه،
له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم داواى كرد ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ببێته نمونه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى سیل كه ئه‌و كه‌سانه‌ى گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت جۆرێك له‌جۆره‌كانى نه‌خۆشى ده‌گمه‌نیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ دابین كردنى ستافى راهێنراو بۆنه‌خۆشخانه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌فدى میوان به‌لێنى دابین كردنى كه‌ل و په‌لى و پێداویستى نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى