وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئه‌و ئاوارانه‌ى به‌هۆى شه‌رى داعش روویان له‌هه‌رێم كردوه‌ دژى نه‌خۆشى كۆلێرا ده‌كوترێن


د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئه‌و ئاوارانه‌ى به‌هۆى شه‌رى داعش روویان له‌هه‌رێم كردوه‌ دژى نه‌خۆشى كۆلێرا ده‌كوترێن

پزیشكانى بێ سنور: سوپاس و ستایشى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت

وه‌زیرى ته‌ندروستى بریاریدا ئه‌و خێزانانه‌ى به‌هۆى شه‌رو توندوتیژیه‌كانى داعش روویان له‌هه‌رێم كردوه‌ دژى نه‌خۆشى كۆلێرا بكوترێن و هاوكارى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانیش زیاتر بكرێت ئه‌و بریاره‌ى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى دواى ئه‌وه‌هات كه‌ وه‌فدێكى پزیشكانى بێ سنور سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تیان كرد.

له‌دیدارێكدا وه‌فدى میوان ستایشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد كه‌ده‌رگایان به‌رووى په‌نابه‌ران كرده‌وه‌ و خزمه‌تگوزارى پێویستیان بۆدابین كردن وهه‌روه‌ك سوپاسى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد كه‌به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆدانیشتوانى كامپه‌كان دابین ده‌كات.

هاوكات باسیشیان له‌و تیمه‌ پزیشكیه‌ گه‌رۆكانه‌كرد كه‌ له‌كامپه‌كان چاره‌سه‌رى نه‌خۆش ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت پزیشكانى ژنان و منداڵان راشیان گه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاوكاریه‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌فدى میوانى راگه‌یاند وه‌زاره‌ت جیاله‌دابین كردنى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆئاواره‌كان هاوكات كارله‌سه‌ر پشكنین و دڵنیاى پاك و خاوێنى ئاو و خۆراكى كامپه‌كانیش ده‌كات

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید بریارى كوتانى ئه‌و كه‌سانه‌یدا كه‌له‌ناوچه‌كانى پارێزگاى موصل و ناوچه‌كانى ترى عێراق ئاواره‌ى هه‌رێم بونه‌ دژى نه‌خۆشى كۆلێرا كه‌ به‌هۆى زۆرى ژماره‌یان و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هۆكارى زوو سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان لێده‌كرێت،

وتیشى پێویسته‌ رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌تى كارى زیاتر بكات بۆهاوكارى كردنى حكومه‌تى هه‌رێم به‌وپێیه‌ى له‌ئیستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌نابه‌ر روویان له‌ناوچه‌جیاجیاكانى كوردستان كردوه‌ دابین كردنى خزمه‌تگوزاریش قورستربوه‌.