رێژه‌ى شێرپه‌نجه له هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س له یه‌ك ساڵدا (60.4) تووشبووه
وه‌زیرى ته‌ندروستى گرێبه‌سیتى كرینى ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌ى واژووكرد
ئه‌مڕۆ 30/2013 له رێوره‌سمێكدا دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم، گرێبه‌ستى كڕینى ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌ى له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سندوقى هاوكارى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاى دایك و بنه‌ڕه‌ت و وه‌كیلى تایبه‌تى ئه‌و كۆمپانیا جیهانیه ناودارانه‌ى كه خاوه‌نى متمانه‌ن له بوارى دابینكردنى ده‌رمانى شێرپه‌نجه ئیمزا كرد.
له‌و رێوره‌سمه‌ى گڕێبه‌ستى ئیمزاكردنى كڕینى ده‌رمانى شێرپه‌نجه له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى جیهانى له بوارى دابینكردنى ده‌رمانى شێرپه‌نجه، وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند" ئه‌و ده‌رمانانه به بڕێكى زۆر ده‌كڕدرێت و بێ به رامبه‌ریش ده‌درێت به تووشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه:
له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م گرێبه‌سته دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وتى: له پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى پێویست به هاوڵاتیان له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، به ئه‌نجامدانى ئه‌م گرێبه‌سته ده‌توانین نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له هه‌رێمى كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه له‌مه به دواوه به‌شێوه‌یه‌كى باشتر له هه‌ڵدابین بۆ دابینكردنى چاره‌سه‌رى پێویست و به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه:
له كۆتایى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته‌كه كرد بۆ ئه‌مه‌ش وتى: ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه و ده‌كرێت درێژ بكرێته‌وه به پێى رێكه‌وتن و رێنمایى و یاساكانى تایبه‌ت به گرێبه‌ست كه له هه‌رێمى كوردستان كارى پێ ده‌كرێت.