ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێم چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى: بریاره لێژنه‌ى تایبه‌تى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌پارێزگاكانى هه‌رێم پێكبه‌ێندرێت
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێمى كوردستان تاوتێكردنى یاسایى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌مه 5-5-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێم كرد،
له‌وكۆبونه‌وه‌یه یاسایى ته‌ندروستى ده‌روونى ژماره 8ى سالى 2013 تاوتێكرا بۆرونكردنه‌وه‌ى یاساكه و رۆڵى ه‌ه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌ركردنى چه‌ند بریارێك بۆزیاتر پێشخستنى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێمى كوردستان،
1- نوسراوبكرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانگه‌ى یاسایى به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى په‌یره‌وى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێم هه‌روه‌ك له‌یاساكه‌داهاتوه.
2- پێكه‌ێنانى لێژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى تایبه‌تى پزیشكى پسپۆر له‌پارێزگاكانى هه‌رێم.
3- ناردنى وێنه‌یه‌ك له‌یاسایى ته‌ندروستى ده‌روونى له‌هه‌رێمى كوردستان بۆئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بۆهاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت