وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆپێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم
ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 8-1-2015 له‌شارى هه‌ولێرد.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له گروپى ڕه‌ند (RAND) بۆتوێژنه‌وه‌ى زانستى له‌دیدارێكدا كه دكتور عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلاندان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌یى بوون باس له‌كاروپرۆژه‌كانى گروپى ناوبراوكرا كه‌له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیانداوه به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى له‌وپێناوه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌پێویستى زانى ئه‌و گروپه كارى زیاتر بكه‌ن بۆپێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى،
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه گفتوگۆله‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووى وه‌زاره‌ت كرد به‌هاوكارى گروپى ره‌ند بۆتوێژنه‌وه‌ى زانستى به‌مه‌به‌ستى دانانى ئالیه‌تی سه‌رخستنى سێكته‌ره‌جیاجیاكانى ته‌ندروستى له‌كوردستان به‌تایبه‌ت له‌وبه‌شانه‌ى پێویستمان پێیه‌تى.