د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: زیاتر له 14 ساڵه له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان تۆمارنه‌كراوه
وه‌زیرى ته‌ندروستى: بۆ دووربون له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى داواله‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین منداله‌كانیان دژى ئه‌و نه‌خۆشیه‌بكوتن
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى: یه‌ك حاله‌تى ئیفلیجى مندالان له‌شارى به‌غدا تۆماركراوه
به‌مه‌به‌ستى به‌رگرتن له نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان و ئالیه‌تى به‌رێوه‌چوونى هه‌لمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان، ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 25-3-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هه‌ر دوو رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یونسیف كۆبووه،
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى مندالانى كوردستان كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌لمه‌تانه‌ى بۆبه‌رگرتن له نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ دانانى ئالیه‌تى سه‌رخستنى پلانى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان،
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى نێوان ئاماده‌بون كرا به‌تایبه‌ت بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى و رۆشنبیرى دایكان و باوكان بۆكوتانى منداله‌كانیان، بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له ئاماده‌بوان كرد به‌دلسۆزیه‌وه كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى ئه‌و نه‌خۆشیه بكرێـت كه‌ماوه‌ى زیاتر له 14 ساله له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان تۆمارنه‌كراوه،
وتیشى به‌پێویستى ده‌زانین ته‌واوى مندالانى خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ بكوترێن كه‌خۆشبه‌ختانه له‌هه‌لمه‌تى رابردوو 97%ى مندالان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى كوتراون و بریاره له 6-4-2014 هه‌لمه‌تى دووه‌م به‌رێوه‌بچێت،
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند به‌پێى دواین راپۆرتى رێكخراوى ته‌ندرستى جیهانى كه‌ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه گومان ده‌كرێت كه یه‌ك حاله‌تى ئیفلیجى مندالان له‌شارى به‌غدا تۆماركراوه، وتیشى له‌ئێستادا ته‌واوى ئاماده‌كاریه‌كان كراوه بۆ چۆنیه‌تى به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشیه له‌هه‌رێمى كوردستان،
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌ئێستادا زیاتر له 250 هه‌زار منداڵ له‌خۆرئاواى كوردستان رویان له‌هه‌رێم كردوه له‌گه‌ڵ هاتنى زیاتر له 35 هه‌زار خێزانى باشور و ناوه‌راستى عێراق، هه‌روه‌ها د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید داواى له‌و كه‌سانه‌كرد كه تائێستا كارتى كوتانى مندالانیان نیه سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى كارتى كوتان و دڵنیان بوون له‌ته‌ندروستى منداڵه‌كانیان،
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ر دوو رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و یونسیف كرا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆكۆنترۆلكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان به‌رگرتن لێى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وى هۆشیارى و رۆشنبیرى ته‌ندروستى بۆدایكان و باوكان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت