وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌برى زیاتر له‌ 80 ملیار دینار وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه‌


به‌برى زیاتر له‌ 80 ملیار دینار وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه‌
وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌ردى بناغه‌ى هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ى 50 قه‌ره‌ویله‌ى هه‌ریر و رواندوزى دانا
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمام و ئاشتى له‌سۆران كرده‌وه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌برى زیاتر له‌ 80 ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 50 قه‌ره‌ویڵه‌ى هه‌ریر و 50 قه‌ره‌ویله‌ى رواندوز و هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمامى 50 قه‌ره‌ویله‌ى و نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى 100 قه‌ره‌ویله‌ى له‌سۆران كرده‌وه‌،
له‌چوارچێوه‌ى گرنگیدانه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه‌ جیاجیاكان ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 18-3-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر دانا له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى دوو نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره‌ له‌پیرمام و سۆران،
له‌سه‌ره‌تاش وه‌زیرى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى 50 قه‌ره‌ویله‌ى پیرمامى كرده‌وه‌ كه‌به‌برى زیاتر له‌ 26 ملیۆن دۆلار دروست كراوه‌ پێكهاتوه‌ له‌به‌شه‌ پسپۆریه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى چاو و به‌شه‌جیاجیاكانى ته‌ندروستى،
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 50 قه‌ره‌ویله‌ى هه‌ریرى دانا كه‌برى زیاتر له‌ 8 ملیاردینارى بۆته‌رخانكراوه‌، له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌وگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنكى نه‌خۆشخانه‌كه‌كرد بۆسنوره‌كه‌ وتیشى به‌ته‌واو بونى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌توانرێت چاره‌سه‌رى به‌شی زۆرى كیشه‌كانى ته‌ندروستى بكات و خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكات،
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 50 قه‌ره‌ویله‌ى رواندزى له‌قه‌زاى رواندوز دانا كه‌به‌برى زیاتر له‌ 9 ملیار دینار له‌سه‌ر بوجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت و ته‌واوى به‌شه‌ پزیشكان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیش دواى ته‌واو بونى خزمه‌تێكى زۆر به‌دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ده‌كات له‌رێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى به‌هاوڵاتیان،
له‌به‌شێكى ترى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆناوچه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ئاشتى له‌سۆران كرده‌وه‌ كه‌به‌برى زیاتر له‌ 35 ملیار دینار دروست كراوه‌، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ پێكهاتوه‌ له‌به‌شه‌جیاجیاكانى چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌تایبه‌ت فریاكه‌وتنى خێرا و په‌یمانگه‌ى پزیشكى،
له‌لێدوانێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆخزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ وسه‌نته‌رى ته‌ندروستى و راهێنانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌زانستى سه‌رده‌م، 
وتیشى ده‌مانه‌وێت له‌داهاتوو هاوڵاتیانى كوردستان پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى پزیشكى نه‌بێت له‌ده‌روه‌ى ووڵات و له‌نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌رى پزیشكى پێویست وه‌ربگرن، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راشى گه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى هاوڵاتیانه‌ و داواشمان له‌پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیه‌ له‌دلسۆزى ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان راى بكه‌ن و هاوڵاتیانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگیان بن،
پاشان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر رۆل و كارى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ر خستنى سیاسه‌تى ته‌ندروستى له‌كوردستان به‌رزنرخاند و وتى وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ست خۆشى له‌كاره‌كانى ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆده‌خوازین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت