وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى : كار بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان ده‌كه‌ین له‌هه‌رێم

وه‌زیرى ته‌ندروستى : كار بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان ده‌كه‌ین له‌هه‌رێم هه‌ر نۆرینگه‌یه‌ك مه‌رجى ته‌ندروستى نه‌بێت داده‌خرێت و هاوڵاتیانیش ده‌توانن وه‌زاره‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌كاتى بونى هه‌ر كارێكى نه‌شیاو له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان


وه‌زیرى ته‌ندروستى : كار بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان ده‌كه‌ین له‌هه‌رێم
هه‌ر نۆرینگه‌یه‌ك مه‌رجى ته‌ندروستى نه‌بێت داده‌خرێت و هاوڵاتیانیش ده‌توانن وه‌زاره‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌كاتى بونى هه‌ر كارێكى نه‌شیاو له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان.
به‌ئامانجى باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان  و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشك و كارمه‌ندانى خۆماڵى ئه‌مرۆ 18-3-2013  دووشه‌مه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هاوكارى رێكخراوى (ئێفدى ئاى ئێسى)  به‌ریتانى كۆنفرانسێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى ده‌رمان و هه‌وڵه‌كانى باشتركردنى له‌هه‌رێم له‌شارى هه‌ولێر رێكخست،
له‌سه‌ره‌تایى كۆنفرانسه‌كه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌ك تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وشى ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى ترى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، وتیش خۆشبه‌ختانه‌ رۆژ له‌دواى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌به‌و پێش ده‌چێت و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێشكه‌وتوو ده‌هێندرێته‌ هه‌رێم و به‌رێكى زۆرى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ى كه‌له‌هه‌رێم نه‌ده‌كران ئێستا به‌پشت به‌ستن به‌ پزیشكى ناخۆیى ده‌كرێت،
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوو قۆناغىكانى كوالێتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌ ده‌كرێت وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند،
دواى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كۆنفرانسى تایبه‌ته‌ به‌ ده‌رمان به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارمه‌ندانى ناخۆیى و راهێنانیان له‌بوارى كوالیتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان ، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى دواى ته‌واو بونى كۆنفرانسه‌كه‌ قۆناغێكى تر ده‌ست پێده‌كات له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ناوبرا و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى زیاتر هه‌ڵ بره‌خسێت تاوه‌كو كارى كوالیتى كۆنترۆڵ له‌هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
هه‌له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كوالیتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان كرد به‌دڵسۆزیه‌وه‌ گوێرایه‌ڵى تیمه‌كه‌ بن و سوود له‌ زانیاریه‌كانیان وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌داهاتوو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامبده‌ن كه‌ به‌هه‌موان خه‌ریكن بۆباشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌هه‌رێمى كوردستان،
له‌باره‌ى پرسى ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ لاكۆلانه‌كان وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رووله‌ده‌زگاكانى راگه‌یاند وتى ئێمه‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌و پیرۆزمان له‌سه‌ر شانه‌ ئه‌وه‌ى به‌ئێمه‌ سپێردراوه‌ ده‌بێت به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ بیكه‌ین، كێشه‌ى ته‌ندروستى ئێستمان ده‌رمان و خراپى ئه‌و نۆرینگانه‌یه‌ كه‌ نه‌ كوالێت كراو ن ده‌رمانه‌كان وه‌ نه‌مه‌رجى ته‌ندروستیان تیادایه‌ نۆرینگه‌كان بۆیه‌ له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بیت و بزانین هه‌ر نۆرینگه‌یه‌ك پابه‌ندى رێنماییه‌كانمان نابێت دایده‌خین  وسزاى ده‌ده‌ین،
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كاره‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانى لێژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌رزنرخاند له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو له‌چمچه‌ماڵ رویدا،
له‌رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن داواشى له‌هاوڵاتیان كرد له‌كاتى هه‌ر سه‌رپێچى و كارێكى نایاسایى دورله‌ پیشه‌ى پزیشكىو كارمه‌ندانى ته‌ندروستى لایه‌نى په‌یوه‌ندار كه‌وه‌زاره‌ته‌ لێى ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى رێكارى یاسایى بگیرێته‌به‌ر و سه‌رپێچیكاران بدرێنه‌دادگا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت