به‌مه‌به‌ستى باشتركردن و كاراكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچونى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت كرده‌وه. به‌ئامانجى یه‌كخستن و باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیه له‌هه‌رێمى كوردستان
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچونى كرده‌وه
به‌مه‌به‌ستى باشتركردن و كاراكردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچونى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت كرده‌وه. به‌ئامانجى یه‌كخستن و باشتركردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیه له‌هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 4-6-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پزیشك و شارزاى بوارى ته‌ندروستى كۆبوه بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌گه‌رخستنى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كه ئه‌رك و كارى به‌دواداچون و پشكنینى خزمه‌ت گوزایه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستییه له‌كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى به‌شێوه‌یه‌ك له‌كه‌رتى گشتى چاودێرى هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشخان و بنكه ته‌ندروستیانه ده‌كات كه‌خزمت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌وام كردنى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌كاتى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش، ئه‌رك و كارێكى تر‌ى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌دواداچونه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌رێگه‌ى سه‌ردانى كردنى لێژنه‌ى تایبه‌تى شاره‌زا بۆنه‌خۆشخانه‌كان بۆئاگاداربون له‌لایه‌نى ده‌رمان و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ناو نه‌خۆشخانه‌كه له‌گه‌ڵ چونیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى پێویستى پزیشك بۆنه‌خۆش و دانانى نرخ له چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌رى له‌و نه‌خۆشخانانه، ئه‌رك و كارێكى تر‌ى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌دواداچون و پشكنینه بۆئه‌و سكاڵایانى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رزده‌كرێته‌وه بۆمه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ى كێشه‌و گرفته‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى