د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هاتنى ئه‌و ژماره زۆرى هاوڵاتیان بۆهه‌رێم ئه‌ركى وه‌زیرى ته‌ندروستى قورس‌تر ده‌كات
وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌ره‌وشى ده‌رمانى كوردستان ده‌كۆلێته‌وه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هاتنى ئه‌و ژماره زۆرى هاوڵاتیان بۆهه‌رێم ئه‌ركى وه‌زیرى ته‌ندروستى قورس‌تر ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان دانانى میكانیزمێكى گونجاو له‌كوردستان ئه‌مرۆ 4-8-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى بالاى ده‌مانى له‌فه‌رمانگه‌ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێم كرد و گفتوگۆله‌باره‌ى ره‌وشى ده‌رمان كرا به‌تایبه‌ت دواى هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى هاوڵاتیان له‌ناوچه جیاجیاكانى عێراق و دابین كردنى ده‌رمان بۆه‌ێزه‌كانى پیشمه‌رگه.
به‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه باس له پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كرا بۆهێنان و دابین كردنى ده‌رمان هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیش له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌غدا كرا به‌تایبه‌ت له‌هێنانى ئه‌و بره ده‌رمانه‌ى كه پێویسته به‌غدا بۆكوردستانى دابین بكات له‌گه‌ڵ پشكنینى ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ى كه‌ده‌هێندرێنه بازاره‌كانى هه‌رێم.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت بۆكرینى ده‌رمان له‌كاتى پێویست بۆئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان روبه‌روى هیچ گرفتێكى ته‌ندروستى نه‌بێته‌وه كه‌له‌ئیستادا ته‌واوى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆدانیشتوانى هه‌رێم و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین كراوه كه‌رویان له‌هه‌رێم كردوه سه‌ربارى قورستربونى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت بۆدابین كردنیان.