جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانى حكومه‌ت سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد
قوباد تاله‌بانى: له‌رێگه‌ى بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت خزمه‌ت گوزاریه جیاجیاكان بۆئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كه‌ین كه‌رویان له‌هه‌رێم كردوه به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى پارێزگاى دهۆك و ده‌وروبه‌رى به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌روپێكدانانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى ئه‌مرۆ له‌شارى دهۆك به‌سه‌رپه‌رستى قوباد تاله‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفروانى به‌رێوه‌به‌رانى پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌چوو. له‌وكۆبونه‌وه‌یه تاوتێى ره‌وشى ژیانى ئه‌و هاوڵاتیانه‌كرا كه‌به‌هۆى شه‌ره‌وه رویان له‌سنورى ئه‌و پارێزگایه‌كردوه به‌تایبه‌ت دانیشتوانى شه‌نگار و زومار. له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى له‌رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان كردوه هاوكارى مادیى و مرۆیى پێشكه‌ش هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. پاشان جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ئاماده‌بوى وه‌زیرانى ته‌ندروستى و ناوخۆ و دارایى و پلاندانان و پارێزگارى دهۆك له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆپارێزگاى دهۆك خسته‌روو كه‌له‌رێگه‌ى بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت هاوكارى به‌په‌له‌ده‌گه‌ینێته هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هێنانى ده‌رمانى پێویست وه‌ك چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى خێرابۆیان. له‌گه‌ڵ دروست كردنى كامپ و شوێنى نیشته‌جێبوون وخواردن وخواردنه‌وه‌بۆیان سه‌ربارى دابین كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى به‌مه‌به‌ستى دوربونى هاوڵاتیان له‌نه‌خۆشیه‌كان. جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتیشى له‌كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه ده‌بین به‌ئامانجى تاوتێ كردنى ره‌وشى ژیانیان و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانیان.