ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د. رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى ده‌رمانى له هه‌رێمى كوردستان و
وه‌زیرى ته‌ندروستى: له ماوه‌ى هه‌شت مانگه‌دا 675ته‌ن ده‌رمانى خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د. رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى ده‌رمانى له هه‌رێمى كوردستان و كار‌و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ ساڵى داهاتوو بۆ باشتركردنى كوالیتى ده‌رمان و دیارى كردنى نرخى ده‌رمان له هه‌رێمى كوردستان خسته‌روو..
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به بارودۆخى ده‌رمان ئه‌وه‌ى راگه‌یاند له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا توانیومانه به شێوه‌یه‌كى باش كۆنترۆڵى ده‌رمان ماوه به‌سه‌رچوو خراپ بكه‌ین ئه‌وه‌یش له رێگاى دامه‌زراندنى هۆپه‌ى چاودێرى ده‌رمان و دانانى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌شه‌وه توانیومانه له رێگاى ئه‌و لیژنانه‌وه له ماوه‌ى هه‌شت مانگدا 18 گۆگاى ده‌رمان سزا بده‌ین كه 13 یان له شارى هه‌ولێر و 3 گۆگایان له سلێمانى 2 كۆگاى تریان له دوهۆك بوونه هه‌روه‌ك 4 كۆمپانیاى ده‌رمان دراونه‌ته دادگا.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌و هه‌شت مانگه‌دا لیژنه‌كان تواتیوانه 675ته‌ن ده‌رمانى خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن كه 150 ته‌نیان له هه‌ولێر بووه هه‌روه‌ك 400 ته‌نیان له بانى مه‌قان و 125 ته‌نیان له شارى سلێمانى بووه .
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا زیاتر باسى له بارودۆخى ده‌رمان كردوو رایگه‌یاند له 1-10-2012 له رێگاى كۆمپانیایه‌كى ده‌رمانى بریتانى پشكنین و نموونه له 661 ده‌رمان كراوه كه زیاتر له 300 یان له پشكنین ده‌رچوونه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت