وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاواى نیشته‌جێى هه‌رێم له‌ئاستێكى باشدایه‌


رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاواى نیشته‌جێى هه‌رێم له‌ئاستێكى باشدایه‌
ئاژانس و رێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستى هه‌لسه‌نگاندى ره‌وشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاواى نیشته‌جێى هه‌رێم، هه‌ریه‌ك رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ئاژانس و رێكخراوه‌نێوده‌وله‌تیه‌كان ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ى كه‌پێشكه‌ش به‌كامپه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیش باس له‌ئالیه‌تى باشتركردنى ئه‌و كه‌رته‌ كرا،
له‌سه‌ره‌تاش دكتور خالص قادر به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌وه‌زاره‌ت راى گه‌یاند بریاره‌له‌هه‌فته‌ى داهاتوو 3 بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌كامپه‌كانى هه‌رێم بكه‌ینه‌وه‌، وتیشى خۆشبه‌ختانه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌ك له‌ناو كامپه‌كان بلاونه‌بۆته‌وه‌ و له‌هه‌لمه‌تى كوتانى رابردووش زیاتر له‌ 12 هه‌زار منداڵ دژى نه‌خۆشیه‌كان و ئیفلیجى كوتراون. باسى له‌وه‌شكرد ته‌واوى ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ى كه‌پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌بێ جیاوازیه‌ و هه‌موو تاكه‌كان وه‌ك یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بن له‌خزمه‌ت گوزاریه‌كانمان.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم و نوێنه‌رى ئاژانس و رێكخراوه‌ نێوده‌له‌تیه‌كان ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمیان كرد كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو خزمه‌تێكى زۆریان به‌ دانیشتوانى كامپه‌كان كردوه‌، هه‌روه‌ك ئاماده‌ى ته‌واوى خۆشیان خسته‌روو بۆزیاتر گه‌یاندن خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت