وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌كرینی ئه‌و پێداویستیانه ده‌توانین 90%ى ده‌رمان له كوردستان بپشكنین
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌برى نزیكه‌ى 1 ملیار دینار ژماره‌یه‌ك ئامێر و پێداویستى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆلى جۆرى ده‌رمان دابین ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كوالێتى كۆنترڵى جۆرى ده‌رمان له كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى كرینى پێداویستى پزیشكى و تاقیگه‌ى پێشكه‌وتووى به‌برى نزیكه‌ى 1 ملیار دینار واژووكرد، له‌مه‌راسیمى واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ پێشخستن و به‌رو پێش بردنى ره‌وشى ده‌رمان له كوردستان،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند له‌ئێستادا له 50%ى ده‌رمان له كوردستان پشكنینى بۆده‌كرێت به كرین و هێنانى ئه‌و ئامێرانه‌ش ده‌توانین 90%ى ده‌رمان له هه‌رێمى كوردستان كارى پشكنین و تاقیگه‌یى بۆبكرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت