وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌یان/کردنه‌وه‌ی به‌شی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م(3) هۆبه‌یه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

به‌یان/کردنه‌وه‌ی به‌شی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م(3) هۆبه‌یه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی


به‌یان

به‌ پێی (مادده‌ی شه‌شه‌م /برگه‌ی دووه‌م) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ (15) ی سالی 2007 وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تمان له‌ پێناو پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن بۆ گشت هاولاتیان و دانیشتوانی کوردستان. بریارماندا به کردنه‌وه‌ی به‌شی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م(3) هۆبه‌یه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یانه‌.

1-    هۆبه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ میرییه‌کان

2-    هۆبه‌ی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ نامیرییه‌کان(ناحکومییه‌کان)

3-    هۆبه‌ی سکاڵا