له‌شارى هه‌ولێر:هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان به‌رێوه‌چوو
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هیچ حاله‌تیكى نه‌خۆشى ئیفلیجى تۆمار نه‌كراوه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: پێویسته (679) هه‌زار (883) منداڵ دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى بكوترێن
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆل كردن و دوربونى مندالانى كوردستان له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى ئه‌مرۆ 2-3-2014 له‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌بنكه‌ى ته‌ندروستى نازدار بامه‌رنى به‌رێوه‌چوو،
له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند له‌م هه‌لمه‌ته (679) هه‌زار (883) منداڵ پێویسته بكوترێن بۆئه‌وه‌ى دوربن له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان، وتیشى خۆشبه‌ختانه به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى لایه‌نى رۆشنبیرى و هۆشیارى دایكان و باوكان منداڵانه‌كانیان ده‌كوتن و له‌ئێستاشدا هیچ حاله‌تێك تۆمار نه‌كراوه،
وه‌زیرى ته‌ندروستى رونیشى كرده‌وه به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌ك له‌ووڵاتى سوریا ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌لده‌ستین به‌كوتانى ته‌واوى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كامپه‌كان نیشته‌جێن،
دواتر پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیه‌كان بۆیان.