هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى له ته‌ندروستى گه‌رمیان چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌له‌بوارى ده‌روونى دا كێشه‌یان هه‌یه‌و رووبه‌رووى زه‌بر و توندوتیژی بونه‌ته‌وه. محه‌مه‌د ئیمساعیل، به‌رپرسی هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، راگه‌یاند: پاش كردنه‌وه‌ى هۆبه‌كه‌مان، له‌ئێستادا له (نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار) و (مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان) له ناحیه‌ى رزگاریی، كارمه‌نده‌كانمان ئه‌و كه‌سانه ده‌بینن كه نه‌خۆشی و گرفتى ده‌روونیان هه‌یه، رونیشیكرده‌وه: كارمه‌نده‌كانمان شاره‌زاى بواره‌كه‌ن و پێشتر خولی راهێنانیان بینیوه و به‌پێی بنه‌ما زانستیه‌كان، راوێژكارى ده‌روونى پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن هاوكارییان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان. ئه‌وه‌شیخسته‌روو كه هاوكات دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه زیندانی سیاسیین و به‌هۆی ئه‌و زه‌بره‌ى پێیان گه‌یشتووه توشى گرێی ده‌روونى بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه كێشه‌یان له ده‌روون دا بۆ دروست بووه. به‌رپرسی هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى ده‌روونى سلێمانى و بنكه‌ى چاره‌سه‌رى قوربانیانى ئه‌شكه‌نجه له سلێمانى و هه‌ر حاڵه‌تێك پێویست بكات بۆ چاره‌سه‌رى زیاتر، ره‌وانه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌كه‌ن. داواشى له‌و هاوڵاتیانه كرد كه كێشه‌ى ده‌رونیان هه‌یه، سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و هاوكاریی كردنیان له‌و رووه‌وه.................