یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ رێكخستن و دیارى كردنى ئه‌ركى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ئاماده‌كراوه
له‌رێگه‌ى پێدانى خاڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌ركى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان دیارى ده‌كرێت
له‌لێدوانێكى بۆدهزگاكانى راگه‌یاند د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له دانان و پێدانى خال كرد به نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و خاڵانه له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى پزیشكى ده‌درێت به‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیانه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان بونیان هه‌یه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى وتیشى له ئێستادا یاساى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان له وه‌زاره‌ت ته‌واو وبوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌ى شورا كراوه و چاورهوانین لهداهاتویهكى نزیك بنێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى كوردستان، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راشى گه‌یاند بونى ئه‌و یاسایه بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان گرنگى خۆى هه‌یه بۆ رێكخستن و دانانى پرۆگرتامێكى تایبه‌ت له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت