وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌رێوه‌چوونى سمینارێكى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشى ئه‌یدز

به‌مه‌به‌ستى شیكردنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى دروست له‌سه‌ر نه‌خۆشى ئه‌یدز ئه‌مرۆ 20-6-2012 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سمینارێكى به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ده‌زگاحكومیه‌كان رێكخست


به‌رێوه‌چوونى سمینارێكى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشى ئه‌یدز
به‌مه‌به‌ستى شیكردنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى دروست له‌سه‌ر نه‌خۆشى ئه‌یدز ئه‌مرۆ 20-6-2012 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سمینارێكى به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ده‌زگاحكومیه‌كان رێكخست،
له‌سه‌ره‌تایى سمیناره‌كه‌ د.خالص قادر به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ى به‌ گرنگه‌ى سا زكردنى سمیناره‌كه‌كرد، هه‌روه‌ك راشى گه‌یاند بلاوبونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌جیهان زۆر هۆكارى هه‌یه‌ هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ى توشبوان له‌زیادبواندایه‌، سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستانیش ووتیى له‌ئێستادا وه‌زاره‌ت و چه‌ند لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار له‌هه‌وڵى بلاوكردنه‌وه‌ى هۆشیار و رۆشنبیرى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌موان له‌مه‌ترسیه‌كانى به‌دوربن .
دواتر چه‌ندین بابه‌ت و توێّژینه‌وه‌ خرانه‌ ڕوو له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئالیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ناو هاوڵاتیان.
شایه‌نى باسه‌ سمیناره‌كه‌ بۆماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تیادا راوێژو باس له‌سه‌ر نه‌خۆشى ئه‌یدز و مه‌ترسیه‌كانى ده‌كرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى