وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بریارێكى گرنگ له‌باره‌ى هێنان و خسته‌بازارى ده‌رمانى ده‌ركرد

به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆهێنان و خسته‌بازارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به‌شێوه‌یه‌ك


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بریارێكى گرنگ له‌باره‌ى هێنان و خسته‌بازارى ده‌رمانى ده‌ركرد.
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى ده‌رمان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆهێنان و خسته‌بازارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها كۆمپانیا مافى هێنانى ده‌رمانى ده‌بێـت بۆناو هه‌رێم وله‌و روه‌شه‌وه‌ رێگانادرێت به‌هیچ جۆرێك كۆگاكان كارى هێنان و خسته‌بازارى ده‌رمان بكه‌ن.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژى 3-6-2012 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ران و لێپرسراوانى بوارى ده‌رمان و ئاسایشى هه‌رێم د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌توندوتۆڵكردنى بازگه‌كان و چۆنیه‌تى هێنانى ده‌رمان كرد بۆهه‌رێمى كوردستان داواشى لێكردن هه‌رچى زوو كاربكه‌ن بۆكۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى خراپ له‌بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌رله‌درێژه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌رچۆنیه‌تى دانانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى هێنان و گواستنه‌وه‌ى ده‌رمان له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
له‌داهاتویكى نزیك ته‌واوى زانیارى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى بریارى كۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى خراپ و باشتركردنى له‌هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى