وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رو ئه‌ندازیارانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆبوه

به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆكێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م ئه‌ندازیاران له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 22-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رو ئه‌ندازیارانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆبوه‌.

به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆكێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م ئه‌ندازیاران له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیان، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ 22-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌ندازیارانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌ دڵسۆزى كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن به‌تایبه‌ت زوو ته‌واو كردنى پرۆژه‌كانیان و به‌دواداچون بۆ كه‌م و كوریه‌كانیان،

له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى و پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ده‌ستى كارى هه‌موانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ركى ئێوه‌ى ئه‌ندازیاران قورستره‌ له‌به‌جێگه‌یاندنى كاره‌كانتان.

دواتر ده‌ست خۆشى لێكردن و داواى لێكردن هه‌رچى زوه‌ پرۆژه‌ به‌رنامه‌ى كارى خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌موان كارى له‌سه‌ربكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم بگاته‌ ئاستێكى باڵاتر.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى