بۆله‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له كێشه‌و كه‌م وم كوریه‌كانیان ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 12-9-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ته‌ندروستیه‌كانى قه‌زاى چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران و قه‌سرێى كرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى قه‌زاى چۆمان و مه‌رزى سنورى حاجى ئۆمه‌رانى كرد.
بۆله‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له كێشه‌و كه‌م وم كوریه‌كانیان ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 12-9-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ته‌ندروستیه‌كانى قه‌زاى چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران و قه‌سرێى كرد، له‌و سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى كۆڵیه‌وه و داواى لێ‌كردن هه‌رچى زوه كار بۆ باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى بكه‌ن له‌رێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى داواكارى و كاراكردنى ئه‌و كه‌رته له‌سنوره‌كه، له‌به‌شێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كیدا دانشتوانى ناوچه‌كه‌ى دڵیانكرده‌وه كاربۆ دابین كردنى پزیشك و پێداویستى پزیشكى و نۆژه‌نكردنى بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى چیتر دانیشتوانه‌كه‌ى به‌ده‌ست كه‌مى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى نه‌نالێێت.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى مه‌رزى سنورى حاجى ئۆمه‌رانى كرد و داواى له به‌رپرسانى سنوره‌كه‌كرد كاربكه‌ن له‌رێگه‌ى پشكنین و لێكۆلینه‌وه له‌و جۆره خوراك و ده‌رمانانه‌ى كه‌دێن بۆكوردستان له‌گه‌ڵ پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌سه‌ردان رووله‌هه‌رێمى كوردستان بۆ دڵنیابون له‌نه‌خۆشى و هه‌ڵگرى چایرۆسه‌كانى له‌شیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت