وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رۆژى ئاڵاى كوردستان مه‌راسیمێكى تایبه‌تى سازكرد
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و چالاكى و مه‌راسیمانه‌ى له‌شارۆشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌بۆنه‌ى رۆژى ئالاى كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مرۆ 17-12-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت مه‌رسیمێكى تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تایى مه‌راسیمه‌كه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و جیاله پیرۆزكردنى ئه‌و رۆژه هیواى خواست گه‌لى كورد به‌مافه‌ره‌واكانى خۆى بگات، وتیشى یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م رۆژه گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و پێویسته نه‌وه‌كانى داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م یاده رابهێندرێن و ئاشنابكرێن به ئالاى كوردستان، دواتر جمال مولود به‌رێوه‌به‌رى گشتى كارگیرى ودارایى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت باسى له قۆناغه جیاجیاكانى خه‌باتى كورد كرد له‌پێناو گه‌یشتن به داخوازیه‌كان، راشى گه‌یاند هه‌ر چه‌نده خاوه‌نى ئالاى خۆمانین به‌ڵام پێویسته زیاتر له‌و رۆژه چالاكى و مه‌راسیمى فروانتر به‌رێوه‌بچێت تاوه‌كوگه‌لانى دوینار به‌ئالا و خاكمان ئاشنابن، پاشان چه‌ندین شیعر‌و هۆنراوه له‌لایه‌ن كامه‌ندانى وه‌زاره‌ت خوێندرایه‌وه. راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت