وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیری ته‌ندروستی پێشووی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد


وه‌زیری ته‌ندروستی پێشووی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید" ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاری بنه‌ره‌تی له‌سیسته‌می ته‌ندروستی كوردستان بكه‌ین


به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی بۆ پیشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی و باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌ كوردستان و ئه‌نجامدانی گۆرانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ سیسته‌می ته‌ندروستی كوردستان" له‌سه‌ربانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری ته‌ندروستی  پرۆفیسۆر ڕه‌جه‌ب ئاكداغ وه‌زیری پێشووی توركیا كه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌و ووڵاته‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌زیری ته‌ندروستی بووه‌" ئه‌مرۆ 16-6-2015  پرۆفیسۆر ڕه‌جه‌ب ئاكداغ وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت پێشوازیان لێكرا"

دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گفتوگۆله‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گۆرانكاری بنه‌ره‌تی له‌سیسته‌می ته‌ندروستی و باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك هاوتابێت له‌گه‌ڵ وولاتانی پێشكه‌وتوو به‌سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی وولاتی توركیا"

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ تاتوێی به‌شه‌جیاجیاكانی بواری ته‌ندروستی كرا به‌تایبه‌ت كاركردن بۆجیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی و بیمه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیه‌تی"

 
 
 
(Rebin)