به‌ئامانجى باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 10-9-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شێرپه‌نجه‌ى كرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى شێرپه‌نجه كۆبۆوه
به‌ئامانجى باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 10-9-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شێرپه‌نجه‌ى كرد،
له‌و كوبونه‌وه‌یه وه‌زیرى ته‌ندروستى داوای لێ‌كردن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن له‌چاره‌سه‌رى كردن و پێدانى پێداویستیه‌پزیشكان به‌توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشیه له نه‌خۆشخانه وسه‌نته‌ره‌كانى شێرپه‌نجه‌له‌هه‌رێمى كوردستان،
دواتر باسى له‌برى ئه‌و پاره‌یه‌كرد كه بۆ كرینى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى نه‌خۆشخانه‌و سه‌رنته‌ره‌كانى شێرپه‌نجه ته‌رخانكراوه به‌مه‌به‌ستى باشتركردنیان و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كان بۆ توشبوانى، هه‌روه‌ك داواشى لێ‌كردن راپۆرتى خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ پركردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانیان،
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ پاڵپشتى كردن و هاوكارى كردنى توشبوانى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وتیشى پێویسته سه‌نته‌ره‌كان زیاتر كارابكرێن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش بۆچاره‌سه‌ركردن پێویستى به ده‌ره‌وه‌ى ووڵات نه‌بێت و رووله‌سه‌نته‌ره‌كانى ناوخۆى هه‌رێم بكات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى