پێداچونه‌وه به جۆرى خزمه‌تگوزاریه‌كانى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ده‌كرێت
پێداچونه‌وه به جۆرى خزمه‌تگوزاریه‌كانى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ده‌كرێت
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى زیاترى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌هاوڵاتیان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێداچونه‌وه به‌نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و جۆر‌و كواڵیتى خزمه‌تگوزاریه‌كانى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ده‌كات، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ29-7-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفروانى كرد كه به‌رێوه‌به‌رو نوێنه‌رى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون گفتوگۆ له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت كرا.
له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ئاماده‌بوان كرد به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن به‌ئامانجى پێشكه‌ش كردنى زیاترى خزمه‌ت گوزارى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان.
وتیشى ئه‌رك و رۆڵى ئێوه وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت گرنگه‌له خستنه به‌رده‌ستى پێداویستى پزیشكى و چاره‌سه‌رى هاوڵاتیانى نه‌خۆش له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆنه‌خۆشخانه‌كانتان.دواتر لێژنه‌ى تایبه‌ت پێكه‌ێندرا به‌ئامانجى پێداچونه‌وه به‌نرخى نه‌شته‌رگه‌رى و جۆرى نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و بنكه پزیشكیه‌كان
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت