وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌رێمى كوردستان مردن به‌هۆى سوتان و خنكان و خۆكوشتن و ڕووداوه‌كانى ته‌ندروستى 2885حاڵه‌ت تۆماركراوه‌ .

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 27-1-2013 له‌هۆلێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (د.یاسین كریم ) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌ره‌ كوردستان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارو ڕوداوه‌ ته‌ندروستیه‌كانى بۆساڵى 2012


له‌هه‌رێمى كوردستان مردن به‌هۆى سوتان و خنكان و خۆكوشتن و ڕووداوه‌كانى ته‌ندروستى 2885حاڵه‌ت تۆماركراوه‌ .
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  27-1-2013 له‌هۆلێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (د.یاسین كریم ) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌ره‌ كوردستان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارو ڕوداوه‌ ته‌ندروستیه‌كانى بۆساڵى 2012 خسته‌روو به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ش  بۆساڵى 2012 له‌هه‌رێمى كوردستان مردن به‌هۆى سوتان و خنكان و خۆكوشتن و ڕووداوه‌كانى ته‌ندروستى 2885حاڵه‌ت تۆماركراوه‌
له‌سه‌رتاى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌ورى كوردستان ڕِایگه‌یاند" له‌ساڵى 2012 مردن به‌هۆى سوتان و خنكان و نه‌خۆشى و خۆكوشتن و كاره‌با و ڕوداوه‌جۆراو جۆره‌كانى ترى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان 2885حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، به‌جۆرێك له‌پارێزگاى هه‌ولێر 878حاله‌ت و له‌پاریزگاى سلیمانى 795حاڵه‌ت و له‌دهۆك 604 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌ ، به‌وته‌ى دكتۆر یاسین له‌وانه‌ ى مردوون كه‌ وه‌فات نامه‌یان بۆده‌ركراوه‌ 735 یان له‌ڕه‌گه‌زى مێ بوون .
له‌به‌شێكى ترى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌اونیه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌ره‌ كوردستان ڕونیشیكردوه‌ له‌ساڵى 2012 جیا له‌مردووه‌كان پشكنین بۆ له‌%70 زیندووه‌كا ن بۆ دڵنیابون له‌هۆكاره‌كان و پێویستى پزیشكى كراوه‌ ، له‌باره‌ى ڕوودانى مردن به‌ (سوتان ، خنكان ، گولله‌ ) تایبه‌ ت به‌ ژنان و ئافره‌تان له‌هه‌رێمى كوردستان  له‌ساڵانى 2010 تاوه‌كو 2012 ڕێژه‌كه‌ كه‌متر بۆته‌وه‌.له‌كۆتایى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ((د.یاسین كریم ) به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌ره‌ كوردستان ) ئاشكرایكرد له‌ساڵى ڕابردوودا 8 ته‌رمى نه‌ناسراو له‌ هه‌رێمى كوردستان بوونیان هه‌بووه‌ ،  دواى ئه‌وه‌ له‌ تاقیگه‌كانى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌رى  پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت  له‌سه‌ر شێوازى ئاینى و هه‌ڵگرتنى دكیۆمێنت و وێنه‌ى ته‌رمه‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرێت ده‌نێژرین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت