وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى دلخۆشه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى دلخۆشه‌

 

دواى ئه‌وه‌ى فه‌‌رمانگه‌‌ى خۆپاراستن و شه‌‌فافیه‌‌ت له‌‌ده‌‌سته‌‌ى ده‌‌سپاكى هه‌‌رێمى كوردستان ئه‌‌نجامى راپرسیه‌‌ك بڵاوده‌‌كاته‌‌وه‌‌ كه‌‌ له‌‌باره‌‌ى یاسایى مافى ده‌‌ستكه‌‌وتنى زانیارى ژماره‌‌ (11)ى ساڵى (2013) ئه‌‌نجامیدابوو. تیایدا ته‌واوى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان له‌رێگه‌ى راپرسیكه‌وه‌ هه‌لسه‌نگاندنى شه‌فافیه‌تیان پێدرا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌پله‌ى یه‌كه‌م هات و هاوكات د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دلخۆشى خۆى به‌ یه‌كه‌م بوونى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ربرى كه‌له‌رێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى خۆپارستن و شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌.

وتیشى له‌ماوه‌ى كاركردنمان له‌وه‌زاره‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وام دابوینه‌ له‌ پێدانى ته‌واوى زانیارى به‌رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیانى ئاسایى له‌كاتى داواكردنى زانیارى.

وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان له‌چوارچێوه‌ى یاسا و داواشمان له‌ته‌واوى ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان كردوه‌ زانیارى پێویست بده‌ن له‌رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیان به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت.