وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى كاربۆباشتركردنى كه‌رتى ده‌رمان ده‌كه‌ین.

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر ونوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كۆبوه‌.


پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 19-5-2013 یه‌كشه‌مه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى داوامان له‌هه‌موولایه‌كه‌ رێگرى له‌هاورده‌كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بكات كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایى ده‌هێندرێته‌ بازاره‌كانى هه‌رێم بۆئه‌وه‌ى چیتر هاوڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى و نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمان كۆبوه‌.
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى باشتركردنى كه‌رتى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به‌شێوه‌ك هانى كۆمپانیا خۆماڵیه‌كانیدا كاربكه‌ن بۆ هێنانى باشترین جۆرى ده‌رمان بۆناو هه‌رێمى كوردستان،
له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى پاڵپشتى و هاوكارى ته‌واوى وه‌زاره‌تى بۆ كۆمپانیاكان دوپاتكرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ته‌ندروست ده‌رمان و پێداویست پزیشكى هاورده‌ى بازاره‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ته‌نها كۆمپانیا بۆى هه‌یه‌ ده‌رمان هاورده‌بكات چونكه‌ له‌ئێستاد 85 كۆمپانیاهه‌یه‌ كه‌كارى هاورده‌كردنى دره‌مان و پێداویستى پزیشكى ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌به‌ر و نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمان و پێداویست پزیشكى جیا له‌ده‌ستخۆشى له‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆكۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، هاوكات داواكارشبون كاربكرێت له‌رێگه‌ى دانان و پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ى ته‌نها كۆمپانیاكانى ده‌رمان ، ده‌رمان و پێداویستى پزشكى هاورده‌بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق بكرێت وه‌ به‌تایبه‌ت به‌رێوبه‌رایه‌تى كوالێتى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان،
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى بریاریدا لێژنه‌یه‌كى باڵا پێكبهێندرێت له‌رێگه‌ى ئه‌و لێژنه‌یه‌ كاربكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان هاورده‌ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كوالێتى كۆنترۆڵى جۆرى به‌غدا پشكنینى بۆده‌كرێت له‌گه‌ڵ پێداچونه‌وه‌ به‌ تۆمارى كۆمپانیاكان و چۆنیه‌تى پێدانى مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى ده‌رمان و پێداویست پزیشكى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى