هه‌ولێر، كۆنفرانسى چاودێرى ته‌ندروستى سویدى به‌رێوه‌چوو
به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى : تێچوى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت دابینى ده‌كه‌ن به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆهاوڵاتى
به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردن هاوكارى وڵاتى سوید به هه‌رێمى كوردستان له بوارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه درمییه‌كان ، ئه‌مرۆ(12ى كانونى یه‌كه‌مى 2013) كۆنفرانسى چاودێریردنى ته‌ندروستى سویدى له شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌ده‌وام ده‌بێت .
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه نوێنه‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵوێزى سوید له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ته‌ندروستى و شاره‌زاییانى ئه‌و بوارى ئاماده‌ی بوون ، چه‌ندین وتار و بابه‌ت له باره‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه درمییه‌كان پێشكه‌شكران و باس له‌چۆنیه‌تى هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و نه‌خۆشیانه كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆنترۆڵ كردنى ئه‌و نه‌خۆشیه د. دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌و بواره‌دا به‌رده‌وامه و هه‌نگاوى باش نراوه به تایبه‌تى دواى ئه‌كتیف كردنى سندوقى شێرپه‌نه له هه‌رێمى كوردستان و كرینى چه‌ندین ئامێرى پێشكه‌وتوو بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ندین پرۆژه‌مان هه‌بوه بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت بۆنه‌خۆشیه درمیه‌كان و شێرپه‌نجه له‌رێگه‌ى دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێشكه‌وتوو به‌شیوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى هاوڵاتیانى له‌سه‌ر ئه‌ركى وه‌زاره‌ت و حكومه‌تى هه‌رێمه.
دواتر (یورگین لیندسترم )باڵوێزى سوید له عێراق هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتێكى خۆى و وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى سیته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى به تایبه‌تى له بوارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، هه‌ربۆیه له‌م كۆنفراسه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له شاره‌زا و پسپۆرانى ته‌ندروستى وڵاتى سوید به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌زموونى خۆیان بگه‌ێنن بۆ ئێوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. خالس قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باروت به‌و كۆنفرانسه راگه‌یاند: سوید وڵاتێكى پێشكه‌وتوه له بوارى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تى له‌بوارى نه‌خۆشی درمییه‌كان و نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ، بۆیه هه‌وڵده‌درێت له رێگا ئه‌م كۆنفرانسه سوود له‌تاواناكانیان وه‌ربگرین ، ئه‌ویش له رێگاى پێشكه‌شكردنى رێنمایی و دابینكردنى كه‌لوپه‌لى پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى كادیر و پزیشكانى هه‌رێمى كوردستان.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: ته‌نها له 9 مانگى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى 2397 كه‌س له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم دووجارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش له ماوه‌ى 3 ساڵى رابردوودا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 7301 كه‌س دووجارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ك له ماوه‌ى نێوان ساڵانى 2011 و 2012 زیاتر له 1864 كه‌س به هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت